سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی كوردستان و هێرشی ناره‌وای تیرۆریستان بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستان ، خانمه هونه‌رمه‌ندی رۆژئاوای كوردستان نارین فه‌قێ له رێگای گۆڤاری گوڵانهوهی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه بۆ پشتگیری كردن له هێزی پێشمه‌رگه و به‌رگری كردن له خاكی كوردستان، له په‌یامه‌كه‌یدا نارێن فه‌قێ ده‌ڵێ: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوردستان به قۆناغێكی هه‌ستیار و ناسك و بارودۆخێكی ئاڵۆزدا تێده‌په‌ڕێت، من پڕ به دڵ هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی ده‌خوازم له به‌رگری كردنیان له خاكی پیرۆزی كوردستان، هیوادارم میلله‌تی ئێمه له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ببن به یه‌ك و ده‌ست بخه‌نه نێو ده‌ستی یه‌كتری، چونكه كاتی یه‌كگرتن و یه‌كهه‌ڵوێستیی كورده.
نارین فه‌قێ له درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێ: شنگاڵ بێ خاوه‌ن نییه، شنگاڵ شه‌ره‌فی كوردستانه
هه‌ر بژی كورد هه‌ر بژی كوردستان.