سه‌لمان خان رووبه‌رووی وێنه‌گران ده‌بێته‌وه‌

سه‌لمان خان رووبه‌رووی وێنه‌گران ده‌بێته‌وه‌
ماوه‌یه‌كه‌ به‌شێكی زۆر له‌ میدیا و رۆژنامه‌كانی هیندی ئابڵوقه‌یه‌كی توندیان خستووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی بۆلیۆد سه‌لمان خان و هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی بڵاوناكه‌نه‌وه‌ و گرنگیشی پێناده‌ن به‌ هۆی كاردانه‌وه‌ تونده‌كانی به‌رامبه‌ریان.
له‌ په‌یامێكی ئاشكرادا كه‌ ئاراسته‌ی وێنه‌گر و رۆژنامه‌نووسانی كردبوو، سه‌لمان خان رایگه‌یاند كه‌ به‌ نیاز نییه‌ پاشه‌گه‌ز بێته‌وه‌ له‌ هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر به‌ رۆژنامه‌نووسان به‌تایبه‌تی وێنه‌گرانی ” paparazzi” كه‌ هه‌میشه‌ خه‌ریكی وێنه‌گرتنی وینه‌ی هونه‌رمه‌ند و كه‌سایه‌تییه‌ ناوداره‌كانن، سه‌لمان خان له‌ میانه‌ی ئاهه‌نگی تایبه‌تی نمایش كردنی فیلمه‌ نوێیه‌كه‌ی ، Kick،وتی: حه‌ز ده‌كه‌م ئێوه‌ به‌رده‌وام بن له‌ هه‌ڵوێستی خۆتان تا ئه‌و كاته‌ی سه‌رتان بۆ داده‌نوێنم بۆ ئه‌وه‌ی داوای لێبوردنی من قبوڵ بكه‌ن و لێتان بپاڕێمه‌وه‌ كه‌ ژیانی پیشه‌یی من تێك نه‌ده‌ن.
سه‌لمان خان ، هه‌روه‌ها وتی: من ئه‌مه‌م ده‌ستپێنه‌كرد و زۆریش خۆشحاڵ ده‌بم ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئێوه‌ به‌رده‌وام بێت و هیچی تر وێنه‌ی من نه‌گرن.
شایه‌نی وتنه‌ شه‌ڕێك له‌ نێوان پاسه‌وانه‌كانی سه‌لمان خان و ژماره‌یه‌ك وێنه‌گر روویدا، به‌مه‌ش كۆمه‌ڵه‌ی وێنه‌گرانی هیندستان رایگه‌یاند كه‌ پێویسته‌ سه‌لمان خان داوای لێبوردن بكات، به‌ڵام سه‌لمان ئه‌م داوایه‌ی ره‌ت كرده‌وه‌.
Top