شیرین چۆن گۆرانی دهڵێت؟
لەم بارەیەوە نەقیبی كارە مۆسیقییەكانی میسر رایگەیاند كە شیرین رازی نییە بەشداری لە ئاهەنگێكدا بكات كە داهاتەكەی بۆ سەندیكا بگەڕێتەوە تەنانەت ئەگەر ئاهەنگەكە خێرخوازیش بێت، نەقیببی سەندیكای ناوبراو دەربارەی ئەو ئیجرائاتانەی كە دەربارەی شیرین دەگیرێنە بەر گوتی: ئێمە ناتوانین هیچ ئیجرائاتێك دژی هیچ هونەرمەندێك بكەین، چونكە ئەمە كارێكە هونەرمەند بە ویستی خۆی ئەنجامی دەدات و دەتوانێـت بەشداری بكات یان نەكات، هونەرمەند خۆی ئازادە كە بەشداری بكات یان رەتی بكاتەوە، من خۆم زۆرم حەز دەكرد شیرین بەشداری بكەن، چونكە بە توانایە و ئەگەر شیرین ئامادەش نەبێت ئەوا چەندین هونەرمەندی دیكە بە سو وپاس ئامادەن بەشداری بكەن و گۆرانی بڵێت.