ئەڤین: ئافره‌ته‌كان له هونه‌ر سه‌ركه‌وتووترن له پیاوان
ئه‌ڤین به‌یاز له لێدوانێكیدا بۆ گوڵان بوونی ئێستای ئافره‌تی كورد له بواری هونه‌ری و سه‌ركه‌وتنانه‌ی ئافره‌ته هونه‌رمه‌نده كورده‌كان به‌ده‌ستیان هێناوه له چه‌ند ساڵی رابردوو به كارێكی باش و دڵخۆشكه‌ر ده‌زانێت و له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێ: جاران بوونی ئافره‌ت وه‌كو پێویست نه‌بوو و هه‌موو لایه‌كیش گله‌یی له‌وه ده‌كرد، چونكه زۆر ئافره‌تی به توانا‌مان هه‌یه، به‌ڵام ئێستا ئه‌و ژماره‌یه زۆری كردووه بۆیه من بەشێوەیەكی گشتی باس دەكەم ئەگەر ئافرەتانی كورد لەگەڵ پیاوەكان بەراورد بكەی بە لەبەرچاو گرتنی هەموو لایەك، ئەوا بەڕای خۆم ئافرەتە هونەرمەندەكان سەركەوتووترن.
سه‌باره‌ت به رەسەنایەتی هونه‌ری گۆرانی كوردیش ده‌ڵێ: پێموایه پێویسته هه‌وڵی ئه‌وه بدرێت گۆرانی و موزیكی كوردی زیاتر له‌وه‌ی ئێستا بپارێزرێت ئه‌مه‌ش ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كه ، بۆ ئەم مەبەستەش واتە پاراستنی رەسەنایەتی هونەری كوردی پێموایە پێویستی بە خوێندن و زانینی ئەدەبیات و موزیكی هەیە، ئەوەی من تێبینیم كردبێت ئەم كارە تا ئێستا لەلایەن هونەرمەندی كورد نیزامەدین ئارەج ئەنجامدراوە كە هەوڵیداوە بە هەموو شێوەیەك رەسەنایەتی هونەری كوردی بپارێزی.
ئه‌ڤین هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: ئێمە دەتوانین ئەو بەرهەمە كوردیانە بگەڕێنینەوە كە پێشتر ئێمە خاوەنیان بووین و ئێستا كەسانی دیكە لە هونەر و ئەدەبیاتی خۆیاندا سوودی لێ دەبینن و بە بەرهەمی خۆیان پێشكەشی دەكەن و ئاماژە بۆ ئەوە ناكەن كە لە كوردی وەرگیراوە، ئێمە بە خوێندن و فێر بوونی زمان و مێژوو و ئەدەبی خۆمان و بە بەرزكردنەوەی ئاستی وشیاری نەتەوەیی لەنێو ڕۆڵە و نەوەكانی داهاتووماندا دەتوانین بۆیان روون بكەینەوە كە بەشێكی زۆر لە كلتوور وهونەری ئێمە دزراوە، ئەمەش پێویستی بە هاوكاری و یەكگرتنی نێوان ڕۆڵەكانی نەتەوەی كورد هەیە.