ناجی سەلیم:گۆرانی وتن خەونی منداڵیم بوو

ناجی سەلیم:گۆرانی وتن خەونی منداڵیم بوو
ناجی سەلیمی سەرەتا وەك سینەماكارێك هاتە نێو بواری هونەری و لەبەر خۆماندووكردنی هەر زوو بە فیلمە كورتەكانی توانی بوونی خۆی وەك سینەماكارێك بسەلمێنێت، لەبەر ئەوەی فیلمەكانی هەڵقوڵاوی ناخی كۆمەڵگا بوون و راستگۆیانە ئەو خەمەی لە ناخی هەر تاكێك هەبوو نیشان بدات، وەك خۆی بگوازێتەوە.
ناجی دەربارەی سینەما دەڵێ: سینەما یەكێكە لە هونەرە جوان و سەرنجڕاكێشەكان لە جیەاندا و گرنگی و كاریگەریی خۆی لەسەر هەموو بوارەكانی ژیاندا هەیە،خۆشەویستیم بۆ سینەما و كاری سینەما هەبوو و هەمیشە هەوڵمداوە تەنیا وەك چاودێرێك لە دوورە لە سینەما نەڕوانم، بەڵكو هەر حەزم كردووە منیش بەشداریم هەبێت لە سینەمای كوردی، ئەوە بوو بە چەند فیلمێك هاتە بوارەكە و سوپاس بۆ خوا سەركەوتوو بووم، هەروەها بەشێوەیەكی گشتی لەلایەن كوردیشەوە هەنگاوی باشی ناوە.
پەیامی من لە رێگای سینەمادا ئەوەیە كە ژیان و خەم و ئازارەكانی كۆمەڵگای كوردەواری لەگەڵ لایەنە باشەكانی ئەم كۆمەڵگایە نیشان بدەم بە شێوەیەكی گشتی و لەنێو ئەمانەشدا بەشێوەیەكی تایبەت واقعی ژیانی ئافرەتانی كورد نیشان بدەم.
سەبارەت بە بواری گۆرانیش دەڵێ: زۆر لە هاوڕێیانم هانیاندام بۆ ئەوەی لە بواری گۆرانی وتنیش خۆم تاقی بكەمەوە، هەروەەا دەمەوێ ئەوەش بڵێم كە خۆشەویستی من گۆرانی وایكرد، ڕوو لە سینەما بكەم، لە بواری سینەما زۆرم كار كرد، بەم دواییەش دەرفەتی ئەوەم بۆ هاتۆتە پێش كە گۆرانی بڵێم كە خەونێكە منداڵیمە و زۆریش خۆشحاڵم كە سینەماكار و گۆرانیبێژ بم لە یەك كاتدا و لەو بڕوایەدا نیم كە هیچ یەكێك لەم دوو بوارە كاریگەریان بەسەر ئەویتردا هەبێت، هیوادارم لە گۆرانی وتنیشدا بتوانم خزمەتێك بە هونەری كوردی بكەم.
ئەو بەرەەمانەی ئاوازیان كۆن بوو و تازەكراونەتەوە بەڵام دوو تراكەكەی تری بەناوەكانی ساقیاو خەزان كەلەەۆنراوەو ئاوازی موحسین حوسێن پوورن ئاوازی نوێن، كاری تۆماركردنی هەموو بەرەەمەكان لەستۆدیۆی هاوار كاریان بۆكراوە و ئەركی دابەشكردنی كارەكانیش لەسەرشانی هونەرمەندان رەزا میلان و فەرهاد حوسێن پوور بووە.
Top