ئەستێرەی سینەمایی و تەلەفزیۆنی توركی كیڤانج تاتلیتوج كە ناسراوە بە موهەننەد، لە كاتی گەشت كردنی لەئەستەنبولەوە بۆ لۆس ئەنجلۆس لە نێو فڕۆكەدا گرفتێكی گەورەی بۆ خۆی و هەندێك لە سەر نشینەكانی فڕۆكەكە دروست كرد لەوانەش یاریزانی ناوداری تۆپی سەبەتەی ئەمریكی كۆبی براینت و تووشی شەرمەزارییەكی زۆر بۆوە. موهەننەد كە بە یاوەریی باشاك دیزری هاوڕێیەكەی لەسەر هەمان فڕۆكە بوو لەگەڵ كۆبی براینت، كاتێك براینتی بینی دەیوست بچێتە لای و خۆی پێ بناسێنێ، بەڵام لەبەر ئەوەی زیاد لە پێویست كەولی خواردبۆوە نەیدەتوانی لە شوێنی خۆی هەڵسێتەوە، بۆیە داوای لە سیكیوریتی فڕۆكەكە كرد بیبەنە لای و دەستی كرد بە نانەوەی ئاژاوە بە جۆرێك بەشێكی زۆری سەرنشینانی فڕۆكەكە هەستیان پێكرد، كە كۆبی براینت هەستی بە بوونی گرفت كرد خۆی لەلای هاوسەر و منداڵەكەی هەستا و چووە لای موهەننەد و خۆی پێ ناساند، بەڵام كاردانەوەی موهەننەد زۆر ناشیرین بوو و لە ئاست ناوبانگی كۆبی براینت نەبوو، ئەمەش بووە مایە رەخنەی زۆری سەرنشینانی فڕۆكەكە بەتایبەتی بیانییەكان، براینتیش كاردانەوەكەی زۆر بە ئاسایی وەرگرت و بارودۆخەكەی لەبەر چاو گرت، باشاك كە ئەمەی بینی هەستی بە شەرمەزارییەكی زۆر كرد و داوای لێبووردنی لێكرد.