بەرازیل ئەمیتابیشی تووشی سەرسوڕمان كرد

بەرازیل ئەمیتابیشی تووشی سەرسوڕمان كرد
ئەمیتاب باتشان یەكێكە لەو ئەستێرە سینەماییانەی كە هەمیشە خولیا و حەزی بۆ تۆپی پێ هەیە و بەردەوام سەیری یارییەكانی دەكات، بەڵام لە مۆندیالی ئەم ساڵدا بڕیاریدا لە رێگای تەلەفزیۆنەوە سەیری نەكات، بەڵكو بە یاوەریی كوڕەكەی سەردانی بەرازیلیان كرد بۆ بینینی یارییەكان بەتایبەتی لە قۆناغەكانی كۆتایی مۆندیال، چونكە پێی وایە تاموچێژی زیاترە ئەگەر لە نێو یاریگا ئامادە بێت.
ئەمیتابی تەمەن 71 ساڵ كە لە شاری ساوپاولۆ ئامادەی یاریی نێوان هۆڵەندا و ئەرژەنتین بوو لە دوای یارییەكە لەسەر ئەكاونتی خۆی لە تویتەر نووسیبووی: ئێستا دەتوانم ئەوە بڵێم كە تەجروبەی دانیشتن لە نێو یاریگا وسەیر كردنی یارییەكان هەستێكە وەسف ناكرێ، بۆ كەسێك كە خولیای تۆپی پێ بێت هیچ شتێك وەك ئەوە خۆش نییە كە لە نێو یاریگادا ئامادەبی بۆ بینینی یاری.
ئەمیتاب سەرسوڕمانی خۆی لە ئەنجامە خراپەكانی هەڵبژاردەی بەرازیل دەربڕی و نووسیی: من هەست بە شەرمەزاری دەكەم كە دەبینم بەرازیل لەسەر خاك و لە نێو جەماوەری خۆی ئاوای بەسەر بێ، بەرازیل خاوەن چەندین یاریزانی باش و بە توانایە، بەڵام نازانن بە كۆمەڵ یاری بكەن، هەروهەا بۆ هێنانەدیی ئەو یارییە بە كۆمەڵە پێویستیان بە راەێنەرێكە رابەرایەتییان بكات نەك قەرەوێڵەیەك رابەرایەتییان بكات، ئەمەش رەخنەیەكی توند بوو ئەمیتاب ئاراستەی سكۆلاری كرد.
Top