مهی حهریری: هونهر قۆناغی دیاریكراوی نییه
مهی له دیمانهیهكید لهگهڵ رۆژنامهی (النهار)ی لوبنانی دهرباره قۆناغهكانی هونهر دهڵێ:
هیچ هونەرمەندێك ناتوانێت خۆی بە قۆناغێكی دیاریكراوەوە ببەستێتەوە، من هونەرمەندی ئەو قۆناغەم كە گۆرانی تێدا دەڵێم و جەماوەر حەز لە بیستنی بەرهەمەكانم دەكات، چەند ساڵێكە دەستم بە گۆرانی گوتن كردووە ئێستاش بەردەوامم و تا توانام هەبێت بەردەوام دەبم، بەڵام رەنگە دوای چەندین ساڵ لە واز هێنان لە هونەر ناوبانگ و گۆرانییەكانم هەر بمێنن و كەسانێك هەبن پێیان خۆش بێت گوێی لێبگرن، هەروەك چەندین هونەرمەندی گەورە كە ساڵانێكە لە ژیاندا نەماون، بەڵام هونەر و دەنگەكەیان هەرماوە و رەنگە بۆ چەند ساڵێكی دیكەش بمینێت .
دهربارهی جیاوازی هونهری ئێستا و پێشوو دهڵێ: بهر له دهیان ساڵ ئەو هونەرەی هەبوو و پێشكەش دەكرا خەڵك ئەوی ویستووە، ئێستا سەردەمەكە گۆڕاوە خەڵك حەز لە شتی خێرا دەكات، جاز و پۆپ و رۆك ئەمانەی دەوێ، بەڵام ناتوانین بڵێین سەردەمی هونەری پێشوو بەسەر چووە، هەرچەندە من لەو سەردەمەی ئێستادا دەژیم، بەلام یەكێكم لەو كەسانەی كە زۆر حەز لە دەنگ و گۆرانییەكانی لەیلا موراد و گۆرانییە كۆنەكان بگرم، ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت كە هونەرمەندانی ئێستا لە ئاستێكی بەرزدا نین، بە پێچەوانەوە ئێستا هونەرمەندی زۆر بە توانا هەن وەك ملحم بەرەكات، كازم ئەلساهر، جۆرج وەسوف، سەباح فەخری ، لوتفی بوشناق و چەندانی دیكەش، كەواتە هونەر هەر بەردەوامە، بەڵام هونەری ئێستا لق و پۆپی زۆری لێ بووەتەوە و فراوان بووە ئەمە سەبارەت بە هونەری گۆرانی گوتن، بەڵام دەتوانم بڵێم سینەما گۆڕانكاری زۆری بەسەردا هاتووە بەتایبەتی سینەمای میسری.