یوسف عه‌بدولره‌حمان ده‌بێته‌ جۆكه‌ر له‌ كێشه‌ی كه‌مینه‌كان

یوسف عه‌بدولره‌حمان ده‌بێته‌ جۆكه‌ر له‌ كێشه‌ی كه‌مینه‌كان
هونه‌رمه‌ند یوسف عه‌بدولره‌حمان رایگه‌یاند ئێستا سه‌رقاڵی پڕۆڤه‌یه‌ بۆ كارێكی شانۆیی نوێ كه‌ به‌ شێوازێكی تایبه‌ت پێشكه‌ش ده‌كرێت و له چه‌ند رۆژی داهاتوودا نمایش ده‌كرێت.
ده‌رباره‌ی دوایین كاری هونه‌ری خۆی مامۆستا یوسف عه‌بدولره‌حمان سه‌رۆكی گروپی چه‌وساوان له‌ لێدوانێكیدا بۆ گوڵان وتی: له‌ ماوه‌ی رابردوودا به‌شداریم له‌ ۆوركشۆپێكدا كرد كه‌ له‌لایه‌ن رێكخراوی IRD ده‌رباره‌ی كه‌مینه‌كانی عێراق به‌ سه‌رپه‌رشتی مامۆستا ئیدوارد سازی كردبوو، كه‌ ئه‌م شێوازه‌ش تارادده‌یه‌ك‌ نوێیه‌ له‌ شانۆدا.
ده‌رباره‌ی جیاوازییه‌كانی ئه‌م شێوازه‌ شانۆییه‌ وتی: ئه‌م شێوازه‌ زیاتر باس له‌ كێشه‌ی كه‌مینه‌كان و ئاواره‌ و په‌نابه‌ران و هاوكارییان پێشكه‌ش ده‌كات له‌ هه‌مان كاتدا به‌ دوای چاره‌سه‌ردا ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌م جۆره‌ كێشانه، جیاوازییه‌كی دیكه‌ی ئه‌م شانۆیه‌ ئه‌وه‌یه‌ بینه‌ر ئاماده‌ ده‌بێت ته‌نیا دانانیشێت و سه‌یر رووداوه‌كانی ئه‌م شانۆگه‌رییه‌ بكات، به‌ڵكو‌ پێویسته‌ خاوه‌ن بڕیار بێت و گفتوگۆ بكات ته‌نانه‌ت له‌ نواندنیشدا به‌شداری ده‌كات وه‌كو ئه‌كته‌ره‌كان و ئه‌م شێوازه‌ زیاتر كار له‌سه‌ر ئیرتیجالی ده‌كات.
یوسف هه‌روه‌ها وتی: بڕیار وایه‌ ئه‌م نمایشه‌ شانۆییه‌ كاتژمێر 9:30 ئێواره‌ی رۆژی 24/7 له‌ هۆڵی كلدان له‌ عه‌نكاوه‌ نمایش بكرێت و منیش رۆڵی جۆكه‌رم ده‌بێت تێیدا.
Top