جێسیكا ئەلپا: بۆ سه‌ركه‌وتن نابێ كۆڵ بده‌ی
ئەلپا له ژیانی خۆیدا زۆر ئازار وناخۆشی چه‌شتووه تا گه‌یشتووه به‌و قۆناغه‌ی ئێستا، چونكه لە خانەوادەیەك لە دایكبووە كە بە تووشبوونیان بە چەندین نەخۆشی فیزیاوی و جەستەیی بەناوبانگە له باره‌ی نه‌هامه‌تییه‌كانی ژیانی خۆی جیسیكا ده‌ڵێ: به‌هۆی ئه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌م تووشی چه‌ندین نه‌خۆشی فیزیاوی ده‌بوون منیش به‌ده‌ر نه‌بووم له‌و نه‌خۆشیان و هه‌ر له ته‌مه‌نێكی زوودا دووجار سییەكانم تووشی ئەم نەخۆشیانە هاتوون و ساڵانە 4-5 جار تووشی هەوكردنی سییەكان بوومه‌وه هەروەها ریخۆڵەیشم تەقیوە به‌جۆرێك ئه‌م نەخۆشییە زۆر و سەیرانە وایان لێكردم لە قوتابییە هاوڕێكانم دوور كەوێتەوە، هه‌روه‌ها ده‌ڵێ جگە لەم نەخۆشییە جەستەییانە تووشی نەخۆشییەكی دەروونیش هاتم و حەزم بە تەنیا ده‌كرد، بەڵام ئه‌م هه‌موو نه‌خۆشیانه وایان لێ‌كردن چۆن بتوانم رووبه‌رووی ژیان ببمه‌وه و كۆڵم نه‌دا، چونكه دڵنیام هیچ سه‌ركه‌وتنێك به‌بێ ماندووبوون و كۆڵ نه‌دان نایه‌ته‌دی.
ئەلپا بەوە ناسراوە كە زۆر حەز لە كاری خێرخوازی دەكات و بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ چەند رێكخراوێكی خێرخوازیدا بەشداری كردووە، ره‌نگه به‌سه‌رهاته‌كانی ژیانی كاریگه‌رییه‌كی زۆریان به‌سه‌رییه‌وه هه‌بێت بۆیه بیری له كاری خێرخوازی كردۆته‌وه.
شایه‌نی وتنه دایك و باوكی جێسیكا مەكسیكین و خوشكێكی هه‌یه بەناوی ئەشوا ئەلپا.