دینا حایك: جوانی مه‌رجی سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتن نییه
له دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا و له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی جوانی هیچ رۆلێكی هەبوو لە دەركەوتنیدا وتی:جوانی یەكێكە لە نیعمەتەكانی خوای گەورە كە بە مرۆڤی بەخشیوە، بەڵام سەرەتا گوێیان لە دەنگم بوو بەر لەوەی بە روخسار بمبینن، ئەمەش بەلای منەوە زۆر گرنگە.
دینا سه‌باره‌ت بۆ كاریگه‌ریی گۆرانی له‌سه‌ر گۆڕینی رێڕه‌وی ژیانی ده‌ڵێ: بێگومان گۆرانی كاریگه‌ری زۆری هه‌بووه له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیانم به‌تایبه‌تی لایه‌نی هونه‌ری، چونكە لە رێگای ئەم گۆرانییەوە ژیانی هونەری من دەستیپێكرد.
دینا ده‌نگخۆشی به به‌هره‌یه‌كی خودایی ده‌زانێت و پێیوایه دەنگ دیارییه‌كی خوا دەیبەخشێت ،هەر یەكمان دەنگ و جەماوەری تایبەتی خۆی هەیە و ئێمە زۆر دۆستی یەكترین.
دینا سه‌باره‌ت به ستایلی رۆمانسیه‌ت كه پێی ناسراوه ده‌ڵێ: من هه‌میشه به‌و ستایله گۆرانیم گوتووه و پێموایه به‌رده‌وام ده‌بم له‌سه‌ر ئه‌و شێواز و ریتمه، چونكە ئەم شێوازە لەگەڵ مندا زۆر گونجاوە، بەڵام ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت كە شێوازەكانی دیكەی هونەری گۆرانی ناڵێم.