پالترۆ بەرامبەر ئەستێرەكانی هۆڵیۆد دەوەستێتەوە

پالترۆ بەرامبەر ئەستێرەكانی هۆڵیۆد دەوەستێتەوە
گوینس پالترۆ یەكێكە لە ئەستێرە شۆخ و شەنگ و سەرنجڕاكێشەكانی هۆڵیۆد، بۆ ئەم مەبەستە و بۆ سەلماندنی ئەوەی لە جوانەكانی هۆڵیۆد رووبەڕووی پێنج لە جوانترین ئافرەتەكانی مێژووی هۆڵیۆد دەوەستێتەوە ئەوانیش ئۆدری هیبۆرن، مادۆنا، فەرح فاوست، و بریجێت باردۆ-ن لە چوارچێوەی هەڵمەتێكی بازرگانی بەناوی (Max Factor’s) و بڕیارە بەم زووانە ئەنجام بدرێت.
لە مانگی نۆڤەمبەری رابردووە وەدەست بە وێنەگرتنی ئەم هەڵمەتە كراوە و پێویستە پالترۆ هەوڵی كۆپی كردنی دەركەوتنی دە لە جوانترین و رێكترین ئافرەتەكانی سەدەی رابردوو، هەروەەا یەكێك لە ئافرەتەكان هەڵدەبژێردرێت بۆ رێكترین ئافرەتی دەیەیەك و ئەم پێنج ئەستێرانە هەڵبژێردراون.
پالترۆ كە لە ساڵی 1998 خەڵاتی ئۆسكاری بەدەستهێنا لە فیلمی (شكسپیر لە خۆشەویستی)و ساڵی 1999 خەڵاتی گۆڵدن كلۆبی بەدەستهێنا، بەم دواییەو دوای 10 ساڵ ژیانی هاوسەرێتی لەگەڵ كریس مارتنی گۆرانیبێژی بەریتانی و هاوسەری جیابوونەوە، هەرچەندە ناكۆكیی زۆریان لە نێوان نەبوو، چاودێران دەڵێن بەشداری كردنی لەم پێشبڕكێ و رووبەڕووبوونەوەیەدا دەبێتە هۆكارێك بۆ دوور كەوتنەوە لە كاریگەرییەكانی جیابوونەوەیان، بۆیە زۆر بە گەرمییەوە باس لەو پێشبڕكێیە دەكات و خۆی بۆی ئامادە كردووە ئەگەرچی شێوە و رووخساری لە هیچ یەكێك لەو ئەستێرانە ناچێت و زۆریش جیاوازە لێیان، تەنانەت هەندێك لە كەسە نزیكەكانی دەڵێن ئامادەیە هەر كارێك بكات تەنیا بۆ ئەوەی لەو بارودۆخە دەروونییە رزگاری بێت دوای جیابوونەوەیان و جارێكی دیكە سەرنجی جەماوەر بۆ خۆی رابكێشێت و خۆی وا نیشان بدات كە هیچ كاریگەریی بەسەرەوە نییە.
Top