جگە لە رۆڵە جدییەكانی بەتایبەتی لە فیلمەكانی ئەكشن وەك (فریشتەكانی چارلی)، ئەستێرەی سینەمایی ئەمریكی كامیرۆن دیاز لە فیلمە كۆمیدییەكانیش زۆر بە سەركەوتوویی رۆڵەكانی بەرجەستە دەكات و بووەتە خاوەن جەماوەرێكی زۆر بە هۆی ئەوەی ئەكشن و جووڵەو كۆمیدیا و پێكەنین زۆر بە جوانی تێكەڵ دەكات جگە لەو فیلمانەی كە هەموویان ئەكشن یان كۆمیدیان. لە دیمانەیەكی رۆژنامەنووسیدا كامیرۆن باسی لە چەند لایەنێكی تایبەتی ژیانی خۆی دەكات و بە ئاشكرا دەڵێ: ژیان بەبێ منداڵ زۆر خۆشتر و ئاسانتر و ئارامترە، ئەوەشی راگەیاند كە پێك نەەێنانی ژیانی هاوسەری و سەقامگیر بوون و ژیانی تەنیایی كارێكی ئاسان نییە و رەنگە هەموو كەسێك نەتوانێت بە ئاسانی ئەمە ئەنجام بدات. هەرچەندە ئێستا كامیرۆن لە پەیوەندییەكی خۆشەویستیدایە لەگەڵ گۆرانیبێژی رۆك بینجی مادن، كەچی مكوڕە لەسەر پێكنەەێنانی خێزان بە بڕیارێكی ئاسانی نازانێت، بەڵام بە هیچ شێوەیەك بیری لەوە نەكردۆتەوە منداڵی هەبێت و دەڵێ: كارم ئەوەندە زۆرە بەجۆرێك رێگە نادەن كە ببم بە دایك، چونكە ئەوەی دەبێتە دایك بەرپرسیاریەتی دەكەوێتە ئەستۆ و پێویستە كاتی خۆی بۆ تەرخان بكات منیش توانای هەڵگرتنی ئەو بەرپرسیاریەتیەم نییە.
كامیرۆن ئەوەشی نەشاردەوە كە ئێستا ژیانی خۆش و سادەیە، چونكە هیچ شتێكی نییە كاتێكی تایبەتیی خۆی بۆ تەرخان بكات و گرنگی پێ بدات و ببێتە ئاستەنگ لەبەردەم كارەكانی.