شه‌زا حه‌سون: سه‌رده‌می ئه‌لیسا كۆتایی هات

شه‌زا حه‌سون: سه‌رده‌می ئه‌لیسا كۆتایی هات
له‌ دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ گۆڤارێكی عه‌ره‌بی كچه‌ گۆرانیبێژی ناوداری عێراقی شه‌زا حه‌سون رایگه‌یاند كه‌ جه‌ماوه‌ر به‌ پله‌ی یه‌ك دێت له‌لای ئه‌و و به‌ گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌ی خۆی زانی وه‌كو هونه‌رمه‌ند.
شه‌زا له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی خۆی له‌ ئه‌نته‌رنێت وێنه‌یه‌كی به‌رگی گۆڤاره‌كه‌ی بڵاوكردبۆوه‌، به‌ڵام وه‌ڵامی یه‌كێك له‌ پرسیاره‌كانی گۆڤاره‌كه‌ ده‌رباره‌ی خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی لوبنانی ئه‌لیسا بووه‌ هۆی توڕه‌بوونی جه‌ماوه‌ری ئه‌لیسا و به‌شێكی زۆری جه‌ماوه‌ری خۆیشی كاتێك به‌شێوه‌یه‌كی دوور له‌ دبلۆماسییه‌ت وتی: سه‌رده‌می ئه‌لیسا كۆتایی هات، یه‌كێك له‌ هه‌وادارانی شه‌زا : تۆ زۆر جوان ده‌ركه‌وتی، به‌ڵام ئه‌لیسا گۆرانییه‌كانی ته‌واو نابن و زیاتر له‌ ته‌مه‌نی ئه‌لیسا خۆیشی به‌ زیندوویی ده‌مێننه‌وه‌.
یه‌كێكی دیكه‌ش نووسیبووی: نه‌خێر شه‌زا، ئه‌لیسا له‌ لوتكه‌ی هه‌ستیاری و رۆمانسیه‌ته‌ و ناكرێ بڵێین سه‌رده‌می ئه‌لیسا كۆتایی هاتووه‌، چونكه‌ ده‌نگی هاوشێوه‌ی ئه‌لیسا نییه‌.
Top