بانگەوازێك له‌ دەزگای روانگە بۆ لاوانی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ لاوی ساڵی 2014

بانگەوازێك له‌ دەزگای روانگە بۆ لاوانی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ لاوی ساڵی 2014
ئا/ خه‌لیل بله‌یی
ده‌زگای روانگه‌ پرۆژه‌ی خه‌ڵاتی ساڵی راگه‌یاند بۆ خزمه‌ت كردنی زیاتری لاوانی به‌هره‌مه‌ند و هه‌ڵبژاردنیان وه‌كو لاوی ساڵ له‌ بواری جیاجیاكان.
له‌م باره‌یه‌وه‌ زیره‌ك ژێدار به‌رپرسی راگه‌یاندن له‌ ده‌زگای روانگه‌ رایگه‌یاند خه‌ڵاتی ساڵ ئه‌م بوارانه‌ ده‌گرێته‌وه‌: وێنه‌كێشان، فۆتۆگراف، كورته‌ فیلم، هۆنراوه‌، كورته‌ چیرۆك، داهێنانی زانستی،
مەبەستی سه‌ره‌كیمان له‌م پرۆژەیە خزمەت کردنی بەهرەمەندانی کوردستانه‌ و پێویسته‌ ئه‌وانه‌ی به‌شداری ده‌كه‌ن ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 15-25 ساڵ بێت و له‌ كۆتاییدا ئەوانەی کە پلەی یەکەم و دووەم و سێیەم بەدەست دەهێنن لە رێورەسمێکی شایستەدا خەڵاتەکان دابه‌ش ده‌كرێن.
زیره‌ك ژێدار‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كه‌ر كه‌ بۆ هەر بەشێک لیژنەیه‌كی تایبه‌تی پسپۆر دابین کراوە بۆ هەڵسەنگاندن دەستنیشان کردنی بەرهەمەکان.
له‌ كۆتاییشدا به‌رپرسی راگه‌یاندنی ده‌زگای روانگه‌ گوتی: ده‌رگا بۆ هه‌موو لاوه‌كان واڵایه‌ ئه‌وانه‌ی توانایان هه‌یه‌ و خاوه‌ن داهێنانن له‌و بوارانه‌ی سه‌ره‌و وهیوای خواست کە زۆرترین رێژەی لاوان بەشداری لەم پێشبرکێیەدا بکەن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ببنە خاوەنی خەڵاتی ساڵانەی دەزگای روانگە بۆ ساڵی ٢٠١٤.
بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی به‌م ژماره‌ ته‌له‌فۆنه‌وه‌ بكه‌ن 07508122229 یاخود له‌ رێگای ئه‌م ئیمێله‌وه‌ www.rwanga.org
دوا واده‌ بۆ وه‌رگرتنی به‌رهه‌مه‌كان 31/10/2014
Top