سایرۆس له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی نوێدایه‌

سایرۆس له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی نوێدایه‌
دوای ئه‌وه‌ی كچه‌ گۆرانیبێژی جیهانی مایلی سایرۆس له‌ لیام هیمسۆرسی ئه‌كته‌ر و هاوڕێی جیابۆوه‌، ئێستا له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی دیكه‌ی خۆشه‌ویستی ده‌ژیت له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنه‌رێكی ئه‌مریكی به‌ناوی مایك ویل.
په‌یوه‌ندییه‌ نوێیه‌كه‌ی سایرۆس تا رادده‌یه‌كی زۆر به‌ نهێنییه‌ و خۆی ئاشكرای نه‌كردووه‌ ، ئه‌گه‌رچی ده‌ورووبه‌ری سایرۆس له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری ئه‌وه‌ن كه‌ ماوه‌ی نۆ مانگه‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ هه‌یه‌ له‌ نێوانیان و ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان زۆر زۆر خۆشه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌و قۆناغه‌ی كه‌ رابگه‌یه‌نن، چونكه‌ سایرۆس باوكی خۆی ئاگادار كردۆته‌وه‌، به‌ڵام به‌ ئاشكرا راینه‌گه‌یاندووه‌.
Top