جوانا مەلاح : تەقلیدی كەس ناكەم
دەربارەی تەقلید كردنەوەی هونەرمەندان جوانا مەلاح دەڵێ:من هیچ كاتێك و بە هیچ شێوەیەك تەقلیدی كەسم نەكردۆتەوە، چونكە هەر هونەرمەندێك شێوازی تایبەتی خۆی هەیە منیش شێوازی تایبەتی خۆم هەیە لە گۆرانی گوتن بەتایبەتی لە كاتی تۆمار كردنی كلیپ یان دەركەوتن لەسەر تەختەی شانۆ، رەنگە ئەگەر جوولەكانی من و یەكێكی تر لە یەك بچن هەندێك كەس وا لێكی بدەنەوە من تەقلیدی كەسانی ترم كردبێتەوە، هەروەها هونەرمەند لە هەر كلیپێك بە شێوازێكی جیا دەردەكەوێت، هەندێك كلیپ پێویستیان بەوە سەمای تێدا بكرێت بە پێچەوانەوە هەندێكی پێویستییان بەوەیە هونەرمەند تێدا بگریت یان خەمبار دەركەوێت.