بریانكا شۆبرا یەكێكە لە ئەستێرە جوان و سەركەوتووەكانی بۆلیۆد و خاوەن جەماوەرێكی زۆرە لە هیندستان و دەرەوە و ئەوروپاش، ئەوەی سەیرە زۆربەی جەماوەرەكەی بەتایبەتی ئەوانەی لە هیندستان دەژین حەز دەكەن پەیوەندییەكی تایبەتیان لەگەڵی هەبێت و لە نزیكەوە بیناسن و زۆریش هەوڵ دەدەن وێنەی تەنیاو تایبەتی لەگەڵدا بگرن. لە بەرامبەر ئەم خۆشەویستییەی جەماوەر و بۆ رێز گرتن لێیان و بێبەش نەكردنیان دوایین كاروچالاكییە هونەرییەكانی خۆی لە تویتەر بڵاو دەكاتەوە بۆ ئەوەی جەماوەر لە نزیكەوە ئاگاداری وردەكارییەكانی ژیانی بێت، بە بەردەوام نوێترین و جوانترین وێنەكانی خۆی بڵاودەكاتەوە و لەگەڵ بڵاوكردنەوەی هەر وێنەیەكیش كورتەیەك دەربارەی شوێنەكە یاخود ئەو بۆنەیەی كە بە هۆیەوە وێنەكەی گرتووە كۆمێنتێكی بچووكیش دەنووسێت. بەڵام سەرەڕای ئەمەش شۆبرا بێزاریی خۆی دەربڕیوە لە هەڵسوكەوتی هەندێك كەس كە دەبنە هۆی ئەوەی نەتوانێت بە ویست و ئارەزووی خۆی بە تەنیا هەندێك كات بەسەر بەرێت بەتایبەتی كە كاری نییە، ئەم بێزارییەی شۆبرا دوای ئەوە هات كە هەندێك كەس لە شوێنێكی گشتی بینیووبیان و فشارێكی زۆریان خستبووە سەری بۆ ئەوەی وێنەیان لەگەڵدا بگرێت ئەگەرچی رازیش نەبوو، لەم بارەیەوە لەسەر پەیجی تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیبووی: من پێموایە كارێكی نابەجێیە كاتێك لە شوێنێكی گشتیدا دانیشتبی یان نووستبی یان نان بخۆی، كەسانێك لەناكاو لێت بە دەركەوێ بێ ئەوەی رەزامەندی وەربگرن، من بە راستی بەمجۆرە رەفتارانە بێزار دەبم.