دوای 30 ساڵ جیابۆوە
دوای ئەو بڕیارە ئێستا سیلین بە دوای بەڕێوەبەرێكی نوێدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی كارەكانی بەڕێوەبەرێت، لەم بارەیەوە كۆمپانیای (پرۆدەكشن فیلینگ) كە سپۆنسەری كارەكانی سیلین دەكات رایگەیاند كە لەمەودوا ئالدر جامباولۆ كە هاوڕێیەكی زۆر نزیكی ئەنجلیل و سیلینە دەبێتە بەڕێوەبەری كارەكانی سیلین و لە هەمان كاتدا كۆمپانیاكەش بەڕێوە دەبات.
جامباولۆ كە ماوەی 25 ساڵە لەگەڵ سیلین و هاوسەرەكەی كار دەكات لە مانگی ئابی داەاتووە ماڵی خۆی دەگوازێتەوە بۆ لاس ڤیگاس بۆ ئەوەی لە سیلینەوە نزیك بێت، چونكە ماوەی 3 ساڵە زۆربەی هەرەزۆری ئاهەنگەكانی سیلین لەوێ بەڕێوەدەچن.
شایەنی وتنە دوای ئەوەی هاوسەری سیلین وازی لە پۆستەكەی خۆی هێنا زۆر كەس پاڵێوراو بوون بۆ ئەوەی ببن بە بەڕێوەبەری كارەكانی، بەڵام جامباولۆ زۆر لە خانەوادەكەی نزیكە و ماوەی 25 ساڵە ئەم كارە دەكات و شارەزاییەكی زۆریشی هەیە لە بواری رێكخستنی ئاهەنگەكان، چونكە پێشتر لە نێوان ساڵانی 2005-2011 لەگەڵ تیپی (سیرك دۆسۆلای) كاری كردووە.