جه‌مشید یه‌كه‌م گۆرانی به‌ كرمانجی ده‌ڵێ

جه‌مشید یه‌كه‌م گۆرانی به‌ كرمانجی ده‌ڵێ
به‌م دواییانه‌ هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆشی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان جه‌مشید یه‌كه‌م گۆرانی خۆی به‌ زاراوه‌ی كرمانجی تۆمار كرد كه‌ له‌ تێكستی شاعیری گه‌وره‌ی كورد ئه‌دیب چه‌لكییه‌.
ئه‌دیب چه‌لكی له‌ په‌یجی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فایسبوك رایگه‌یاندووه‌ ، گولنار یه‌كه‌م كاری جه‌مشید موقه‌ده‌مه‌ به‌ زاراوه‌ی كرمانجی سه‌روو به‌ درێژایی كاروانی هونه‌ری خۆی كه‌ له‌ تێكستی خۆیه‌تی و ئاوازێكی فۆلكلۆری جوانیشی بۆ داناوه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند زیاده‌یه‌ك، ئه‌م گۆرانییه‌ له‌ كالیفۆرنیا و توركیا تۆمار كراوه‌ و ئێستا جه‌مشید سه‌رقاڵی تۆمار كردنی گۆرانییه‌كه‌یه‌ به‌ شێوه‌ی ڤیدیۆ كلیپ.
ئه‌دیب چه‌لكی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه‌ (گولنار) ناوێكی لێكدراوی كوردی ئافره‌تانه‌ و له‌ بنه‌چه‌دا به‌ مانای (گوڵی هه‌نار ) دێت.
Top