نیكی میناج له ریهانا توڕه‌یه
میناج بێزاری و توڕه‌یی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به ریهانا و به ره‌فتاری ریهانای به كارێكی ناشیاو و نا شایسته له قه‌ڵه‌مدا و به‌ڵێنیداوه خۆی گۆرانییه‌كی نوێ بنووسێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ریهانادا سه‌ركه‌وێت و بیبه‌زێنێت، به‌پێی گۆڤاری (OK!)ی ئه‌مریكی دریك له رووی ده‌روونییه‌وه رووخاوه ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كی زۆری به‌سه‌ر میناجه‌وه هه‌بووه بۆیه بیر له‌وه ده‌كاته‌وه تۆڵه له ریهانا بكاته‌وه.
پێویسته ئاماژه به‌وه‌ش بكرێ كه ریهانا و میناج هیچ كاتێك یه‌كتریان خۆش نه‌ویستووه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی میناج هاوڕێیه‌كی زۆر نزیكی دریك بووه.