لینا دیاب بۆ مۆندیال گه‌ڕایه‌وه‌ دیمه‌شق

لینا دیاب بۆ مۆندیال گه‌ڕایه‌وه‌ دیمه‌شق
خۆشه‌ویستی و شێتی بۆ تۆپی پێ ته‌نیا پیاوه‌كانی نه‌گرتووه‌ته‌وه‌، به‌ڵكو به‌شێك له‌ ئافره‌تانیش زیاتر له‌ پیاوان نزیكه‌ی یه‌ك مانگ ده‌بێت زۆربه‌ی كاته‌كانی خۆیان بۆ بینینی یاریه‌كان ته‌رخان كردووه‌ جا له‌ ماڵه‌وه‌ بێت له‌گه‌ڵ خزم و كه‌سانی یاخود له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كان له‌گه‌ڵ هاوڕێ و ئازیزانیان.
لینا دیاب یه‌كێكه‌ له‌ جه‌ماوه‌ره‌ سه‌رشێته‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت گشت یارییه‌كانی ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه‌ ببینێت بڕیاریدا دوبه‌ی جێبهێڵێت كه‌ ماوه‌ی 8 مانگه‌ خه‌ریكی كاری هونه‌رییه‌ له‌وێ و گه‌ڕایه‌وه‌ دیمه‌شق تاكو له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی سه‌یری یاریه‌كانی به‌رازیل بكات.
ده‌رباره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌كه‌ی لینا ده‌ڵێ: دوای كۆتایی هاتنی مۆندیال ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ ئیمارات بۆ ته‌واوكردنی وێنه‌گرتنی به‌شی خۆی له‌ زنجیره‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی، من حه‌ز ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌م هانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل بده‌ین، چونكه‌له‌ دڵه‌وه‌ حه‌ز به‌ یاریی به‌رازیل ده‌كه‌م خانه‌واده‌كه‌شم به‌ هه‌مان شێوه‌ی هانده‌ری به‌رازیل و زۆریش ده‌ترسم نازناوه‌كه‌ به‌ ده‌ست نه‌هێنێت ئه‌و كات دووچاری ره‌خنه‌یه‌كی زۆر ده‌بمه‌وه‌ له‌لایه‌ن هاوڕێكانم، چونكه‌ گره‌وم له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی به‌رازیل كردووه‌ و هیوادارم راست ده‌رچێت.
Top