جنیڤەر لۆپێز: ئافرەت كاڵا نییە بەسەربچێت
لەم بارەیەوە ماڵپەڕی ( كۆنتاكت میوزیك)ی بڵاوی كردەوە جنێڤەر لە لێدوانێكیدا جەماوەری خۆی دڵنیا كردۆتەوە كە بە هیچ شێوەیەك لە ئێستادا ناكەوێتە ژێر كاریگەری فشاری وازەێنان و دووركەوتنەوە لە گۆرانی وتن بە تێپەڕبوونی تەمەن، چونكە بڕیاریداوە تا پیریش دەبێت و تا ئەو كاتەی لە توانایدا هەیە بەردەوام دەبێت لە گۆرانی وتن.
جنێڤەر لۆپێز كە بەشداری لە ئاهەنگی كردنەوەی مۆندیالی بەرازیلدا كرد لە شاری ساوپاولۆ لەم بارەیەوە بۆ ماڵپەڕی ناوبراو وتی: تەنیا من نیم وەك ئافرەت كە ئەم بڕیارەم دابێت، منیش چەند گۆرانیبێژێك دەكەم بە نموونەی خۆم، زۆرن ئەوانەی تا تەمەنێكی درەنگ گۆرانییان وتووە وەك ئاریسا فرانكلین تا تەمەنی 72 ساڵ و دۆلی پارتۆن تا تەمەنی 68 ساڵی گۆرانییان وت، بەردەوام بوون ئەمانە ئەوە دەسەلمێنێت كە ئافرەت كاڵا نییە تا مێژووی بەسەرچوونی هەبێت، بەڵكو ئافرەت دەتوانێت بەردەوام بێت و ئەوی بیەوێ پێشكەشی بكات لە تەمەنی شەست یان حەفتا ساڵیشدا بێت.