مادۆنا بە منداڵان پیریی خۆی دەشارێتەوە

مادۆنا بە منداڵان پیریی خۆی دەشارێتەوە
پێدەچێت مادۆنای ئەسێترەی پۆپی ئەمریكی و جیهانی خوی بە خۆشەویستیی ئەو گەنجانە گرتبێت كە زۆر لە خۆی بچووكترن، چونكە دوای ئەوەی لە هاوڕێی پێشووی كە ناوی ئیبراەیم زایبیت بوو جیابۆوە و بە نزیكەی 30 ساڵ لێی بچووكتر بوو، ئێستاش بە هەمان شێوە لە پەیوەندییەكی خۆشەویستی نوێدایە لەگەڵ گەنجێكی دیكە، بەڵام هاوڕێكانی دەڵێن ئەم پەیوەندییەش وەكو ئەوانی پێشووتر كاتییە و تا سەر نابێت. خۆشەویستە نوێیەكەی مادۆنا ئەویش بە تەمەن نزیكەی 30 ساڵ لە خۆی بچووكترە، بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكان خۆشەویستی ئەم جارەی مادۆنا تایمۆر ستیڤنزی تەمەن 26 ساڵە و سەماكارە لە تیپێكی ئەمریكی، پەیوەندییەكەشیان بۆ پێش شەش مانگ دەگەڕێتەوە، لەم بارەیەوە ماڵپەڕی (ئای نیوز)ی تایبەت بە هەواڵی ئەستێرەكان رایگەیاند كە چەند كەسێكی نزیك لە مادۆنای تەمەن 55 ساڵ ئەو هەواڵەیان پشت راست كردۆتەوە و چەندین جار بە یەكەوە بینیویانە لەوانەش ئاهەنگی دابەش كردنی خەڵاتەكانی (گرامی) و دوایین جاریش لە شانۆی برۆدوای لە نیویۆڕك بە یەكەوە بینراون.
زۆر لە هاوڕێ نزیكەكانی مادۆنا باس لەوە دەكەن كە یەكێكە لەو ئافرەتانەی بە هیچ شێوەیەك حەز ناكات باسی تەمەن و پیربوونی لەگەڵدا بكەن هەر بۆیەش چەندین نەشتەرگەری جوانكاریی جیاجیای ئەنجامداوە بۆ شاردنەوەی لۆچەكانی دەموچاوی ورەنگە بەستنی ئەم پەیوەندییە نوێیەیشی هەر بۆ ئەوە بێت كە سیما و نیشانەكانی بەساڵاچوونی پێ بشارێتەوە و خۆی بە گەنج دەربخات. شایەنی باسە مادۆنا پێشتر چەند جارێك ژیانی هاوسەرێتی لەگەڵ چەند ئەكتەر و دەرهێنەرێكی ناودار پێكهێناوە لەوانە شۆنی بینی ئەستێرەی سینەمایی ئەمریكی بۆ ماوەی 4 ساڵ و جای ریتشی دەرهێنەری بەریتانی بۆ ماوەی هەشت ساڵ و كچەكەی تەمەنی 17 ساڵە و كوڕەكەیشی تەمەنی 13 ساڵە.
Top