پرۆژه‌یه‌كی نوێی سینه‌مایی له‌ پایته‌خت ده‌خرێته‌ روو

پرۆژه‌یه‌كی نوێی سینه‌مایی له‌ پایته‌خت ده‌خرێته‌ روو
دەزگای سێڤن ئارت سینەما به‌ نیازه‌ پڕۆژەیەكی نیشتمانیدا بو خزمەتی سینەما لە پایتەختدا بخاته‌ روو و بریتی ده‌بێت له‌ خزمه‌تكردنی زیاتر به‌ سینه‌ماكاران و هونه‌رمه‌ندان و میدیاكاران بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن سوود له‌ فیلمه‌ جیهانییه‌ نوێییه‌كان بكه‌ن و بێبه‌ش نه‌بن له‌ بینینی.
به‌شێك له‌م پرۆژه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دەزگای سێڤن ئارت سینەما دەرگای سینەماكانی خۆی لەبەردەم میدیاكاران وهونەرمەندان بەخۆڕایی واڵا دەكات ودەتوانن بە ردەوام بەبێ بلیت ئاماده‌ی بینینی فیلمه‌كان بن ، ئەم ئۆفەرە بێوێنه‌یه‌ تەواوی ئەندامانی سەندیكای هونەرمەندان ومیدكاران دەگرێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش و بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر تیشك بخرێته‌ سه‌ر ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ نوێیه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 6/7/2014 كاتژمێر حه‌وتی ئێواره‌، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی وئیوارە خوانێك لە مێگا مۆڵ سازدەكات وداواكارە میدكاران و هونەرمەندان بەشداربن بۆ ڕاگەیاندنی جەند پڕۆژەیەكی نیشتمانی تایبەت بە سینەما.
Top