ئالین ئاماده‌یه شان به شانی پێشمه‌رگه بجه‌نگێت
له‌م باره‌یه‌وه بەڕێوەبەری کارەکانی ئالین رایگەیاند’ ئالین ماوه‌یه‌كه كار ده‌كات بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌ند گۆرانییه‌ك و ئێستا سروودێكی به‌شێوه‌ی ڤیدیۆ كلیپ ئاماده‌كردووه كه سروودێكی نیشتمانییه و زیاتر ئاراسته‌ی گه‌نجان و نه‌وه‌ی نوێی كوردستان كراوه، ئه‌مه‌شی به ئه‌ركی خۆی زانیوه به‌رامبه‌ر به پێشمه‌رگه و كوردستان وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیری زیاتری پێشمه‌رگه بكرێت له جه‌نگیان دژی تیرۆریست و دوژمنان و پاراستنی خاكی پیرۆزی كوردستان
به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئالین له كوردستان ئه‌وه‌شی ئاشکرا کرد کە سرووده‌كه به ناوی چیا به‌فر و دۆمانه كه له ئاواز و تێكستی هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد شڤان په‌روه‌ره و ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ی له ده‌رهێنانی شۆڕه‌شڤان سەدیقه.
گوتیشی ’ئالین وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك به ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت كه به گۆرانییه‌ك پشتیوانی خۆی بۆ پێشمه‌رگه دووپات بكاتەوە، هه‌روه‌ها ئاماده‌ی خۆشی راگەیاند شان به شانی پێشمه‌رگه له به‌ره‌كانی شەڕ به‌رگری له خاكی پیرۆزی كوردستان بكات’.