ئیوان: بێ سنوور گەشبینم

ئیوان: بێ سنوور گەشبینم
هونه‌رمه‌ندی لاوی لوبنانی ئیوان له‌ دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا باسی له‌ چه‌ند لایه‌نێكی ژیانی تایبه‌تی خۆی ده‌كات و ده‌رباره‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ خه‌مۆكی ده‌ڵێ:من بێ سنوور گەشبینم و زۆر رقم لە خەمۆكی و دوو دڵییە، زۆر هاوڕێكانم پێم دەڵێن ئەم گەشبینییەت وامان لێدەكات كە هەمیشە دڵخۆش بین بۆیە كە لەگەڵمان نەبی شوێنی تۆ دیارە، مرۆڤ پێویستە هەمیشە بە گەشبینییەوە لە ژیان بڕوانێت تەنانەت ئەگەر دڵیشی خۆش نەبێت.
ئیوان ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی دیكه‌ی لوبنانی و هونه‌رمه‌ندانی دیكه‌ ده‌ڵێ: من په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ هه‌موو هونه‌رمه‌ندان ئاساییه‌ و ناكۆكیم له‌گه‌ڵ كه‌سیان نییه‌ و ریزم بۆ هه‌موویان هه‌یه‌، به‌داخه‌وه‌ زۆر جار گوێمان لە ناكۆكییەكانی نێوان هونەرمەندان ده‌بێت من دوورم لەو شتانە و حەز ناكەم بچمە نێو ناوەڕۆكیانەوە و باسیان بكەم، چونكە ئەمە پەیوەندی بە خودی هونەرمەندان خۆیانەوە هەیە و باشی و خراپی پەیوەندی لەسەر نیازی هونەرمەندەكان خۆیانەوە دەوەستێت، حەز دەكەم پەیوەندیم لەگەڵ ئەو كەسانە زۆر باش بێت كە لە بوارەكەی مندا كار دەكەن، چونكە ئێمە زیاتر لە یەك دەگەین.
Top