لۆفاتۆ پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانی تره‌

لۆفاتۆ پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانی تره‌
زۆر جار ئه‌كته‌ره‌كان بۆ پارێزگاری كردن له‌ كێشیان و جوان راگرتنی له‌شیان په‌نا بۆ ریجێمی قورسی خواردن ده‌به‌ن و خۆیان له‌ چه‌ندین جۆری خۆراك بێبه‌ش ده‌كه‌ن و لێی دوور ده‌كه‌ونه‌وه‌، به‌ڵام كچە ئەكتەری ئەمریكی دیمی لۆفاتۆ پێچه‌وانه‌ی ئه‌مانه‌، چونكه‌ خۆی زۆر حه‌ز به‌ خواردن ده‌كات كه‌چی خواردنی بۆ ناخورێ.
لۆفاتۆ له‌م باره‌یه‌وه‌ رایگەیاند كەوا تووشی هەندێك گرفت هاتووتەوە لە خواردن و بەو هۆیەشەوە ناچار بوو لە بنكەیەكی تەندروستی بمینێتەوە.
لۆفاتۆ كە بە رۆڵی لە فیلمەكانی دیزنی بەناوبانگە بە گۆڤاری (سێڤنتین)ی ئەمریكی راگەیاند كەوا بە درێژایی تەمەنی بە نالەباری خواردن و حەز نەكردنی بە خواردنەوە دەناڵێنێت، بۆیە هیچ رۆژێك نییە كە من بیر لە لەشم و خۆراكم نەكەمەوە، بەڵام ناچار بووم خۆم لەگەڵ ئەو بارودۆخە رابهێنم، چونكە هەمیشە هەست بەوە دەكەم كە پێویستە واز لە ژەمی ئێوارە بهێنم و ئەم گرفتە بۆتە نەخۆشییەكی درێژخایەن لەلای من و پێموایە تا لە ژین مابم ئەم گرفتەم هەر دەمینێت، لۆفاتۆ رووی لە كچان كرد و گوتی: لەشی خۆتان ئەزیەت مەدەن و زۆر پارێزگاری لێ بكەن بۆیە مەشقی زۆر قورس ئەنجام مەدەن و خۆتان مەخەنە مەترسییەوە و ئەگەر گرفتیشتان هەبوو روو لە دایك و باوكتان بكەن بۆ چارەسەر كردنی.
Top