براد بێت: سینهما كاری گهنجانه
براد بێت ڕایگەیاند كە هەموو ئەو شتانەی بەدەست هێناوە كە خەونی پێوە دەبینی و هەرچەند تەمەنی هونەری زیاتر بێت دەرفەتی ئەنجامدانی كاری هونەری باشتری كەمتر دەبێتەوە. براد بێت هاوسەری ئەكتەری جیهانی ئەنجیلینا جولییە و خاوەنی شەش منداڵە، پێی وایە سینەما كاری ئەوانەیە كە گەنجن و ئەویش گەیشتۆتە خەونی خۆی و لەمەودوا ڕەنگە وەك پێشتر ئەو توانایەی نەبێت بەسەركەوتوویی كارەكانی ئەنجام بدات. هەردوو ئەكتەر چەندین كۆشكیان هەیە لە وڵاتە جیاوازەكان و زۆربەی كات منداڵەكانیان لەگەڵ خۆیان دەبەن بۆ سەفەر لەبەر ئەوەی پێیان وایە ئەوە لەبەرژەوەندی منداڵەكانیان دایە..