ریما كەركی عاشقه
ریما لە دیمانەیەكی رۆژنامه‌وانیدا ده‌رباره‌ی كاری راگه‌یاندن و ئه‌و به‌رنامانه‌ی زیاتر حه‌ز ده‌كات پێشكه‌شیان بكات دەڵێ: ئه‌وه‌ی من دڵخۆش ده‌كات له‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێستای راگه‌یاندندا به‌شی هه‌ره زۆری به‌رنامه هونه‌ری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌موویان به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ پێشكه‌ش ده‌كرێن، چونكه من حەزم لەو بەرنامانەیە كە راستەوخۆن و زیاتر بابەتەكانیان كۆمەڵایەتین بۆیە لەو بەرنامانەی تا ئێستا پێشكەشم كردوون هەوڵمداوە دوو كەس یان دوو لایەنی پێك ناكۆك بەیەكەوە كۆ بكەوە بۆ ئەوەی هەردووكیان بە ئازادی و راشكاوانە هەر چییەكیان هەیە بیڵێن لە بەرامبەر یەكتر، چونكە من كەسێكم عاشقی ئازادی و راستگۆییم و دەمەوێ مرۆڤ هەموو شتەكان بەبێ دوو روویی بە بەرامبەرەكەی رابگەیەنێت بەتایبەتی ئەگەر كێشە و ناكۆكییان هەبێت ئەگەر بیانەوێ چارەسەری بكەن.