هویام هه‌وادارانی خۆی توڕه ده‌كات
مه‌ریه‌م هه‌فتانه وێنه‌یه‌ك یان چه‌ند وێنه‌یه‌كی بڵاوده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌م جاره رۆژی هه‌ینی وێنه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و هیوای هه‌ینییه‌كی خۆیشی بۆ هه‌وادارانی خواست، ئه‌مه‌ش وایكرد هه‌ندێكیان به سووكایه‌تی پێكردن به موسڵمانانی بزانن، جگه له‌وه‌ش له وێنه‌كه‌دا ملوانكه‌یه‌كی له مل كردبوو كه وێنه‌یه‌كی بوزای له‌سه‌ر بوو و له‌سه‌ر وێنه‌كه نووسیبووی ” OOOOOMMMMMMM “، كه ئه‌ویش هێمایه‌كی بوزی و هندۆسییه، بۆیه به ده‌یان كۆمینت له‌سه‌ر ئه‌م وێنه‌یه نووسران و هه‌موویان دژی ئه‌م كاره‌ی مه‌ریه‌م وه‌ستانه‌وه، له هه‌ندێك كۆمێنتدا هاتبوو: موسڵمانان ئه‌م ره‌فتارانه ناكه‌ن، پێموابی تۆ موسڵمانی و موسڵمانانیش ئه‌م كۆمێنتانه نانووسن، هه‌ست به شه‌رمه‌زاری ده‌كه‌م به‌وه‌ی كه تۆم خۆشده‌وێ.