وه‌رزش چی به‌ بیونسی به‌خشیوه‌؟

وه‌رزش چی به‌ بیونسی به‌خشیوه‌؟
گۆرانیبێژی ناوداری جیهانی بیونسیه هۆكاری رێكی له‌شی خۆی و پاراستنی ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند كه‌ ته‌نیا وه‌رزش هۆكارێكی سه‌ره‌كی پاراستنی كێش و جوانی له‌شی ئه‌ون.
بیۆنسیه له‌ دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری(ئین ستایل)ی چاپی بریتانیا گوتی: به‌دیهاتنی هه‌ر شتێك له‌ ژیان پێویستی به‌ قوربانیدان و كار كردنی به‌رده‌وام هه‌یه‌ و هیچ نهێنییه‌كیش نییه‌ كه‌ بیشارمه‌وه‌، هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت له‌شێكی ڕێك و ته‌ندروستییه‌كی باشی هه‌بێت پێویسته‌ قوربانی بدات و به‌رده‌وام وه‌رزش ئه‌نجام بدات، راسته‌ هه‌ندێك كه‌س هه‌ن له‌ ژیان به‌خت یاوه‌ریان ده‌بێت كه‌ من یه‌كێك نیم له‌و كه‌سانه‌.
بیونسی له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ده‌ڵێ: سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش من زۆر جار له‌و رێره‌وه‌ لاده‌ده‌م و خواردنی چه‌ور ده‌خۆم به‌تایبه‌تی ژه‌مه‌ خێراكان، چونكه‌ من ناتوانم به‌رامبه‌ر به‌ په‌تاته‌ی برژاو خۆم رابگرم بۆیه‌ ده‌بینی ماوه‌یه‌كی زۆر هیچ ناخۆم كه‌چی له‌ناكاو ده‌ست پێده‌كه‌م و ئه‌وه‌ی ئاره‌زووم بێت ده‌یخۆم.
Top