ئه‌كته‌ره‌ جیهانییه‌كان چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت؟

ئه‌كته‌ره‌ جیهانییه‌كان چه‌ندیان ده‌ستده‌كه‌وێت؟
له‌ راپرسییه‌كی‌ گۆڤاری (فۆر بس)ی تایبه‌ت به‌ بواری ئابووری ئه‌نجامیدابوو ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ كچه‌ ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی كریستین ستیوارت خاوه‌ن زۆرترین كرێیه‌ له‌نێو ئه‌كته‌ره‌‌كانی تر له‌ به‌رامبه‌ر به‌شداری كردنی له‌ فیلمه‌كاندا.
گۆڤاری ناوبراو له‌ راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا روونیكرده‌وه‌ كه‌ ئان هاسوای به‌ پله‌ی دووه‌م دێت به‌ به‌شداری كردنی له‌ فیلمی(ئایس له‌ وڵاتی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌كان)دا و به‌ پله‌ی سێیه‌میش رۆبیرت باتیسۆن دێت له‌ به‌رامبه‌ر بینینی رۆڵی خوێنمژ له‌ فیلمی «Twilight» كه‌ داهاتێكی زۆری كۆ كردۆته‌وه‌ و دانیال رادكلیف به‌ پله‌ی چواره‌م هات له‌به‌شی چواره‌می (هاری پۆته‌ر).
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج بوو جۆنی دیب بوو كه‌ له‌پله‌ی ده‌یه‌م و كۆتایی هات
Top