ئیڤا: پۆستەرەكەم زۆر سەرنجڕاكێش نەبوو كە قەدەغە بكرێ
كۆمەڵەی فیلمی ئەمریكی بۆ ئەوەی رێگا بە بڵاوكردنەوەی پۆستەرەكە بدات بڕیاری دا چەند گۆڕانكارییەكی تێدا بكرێ ئەوەی جێی سەرنج بوو ئیڤا بڕیارەكەی بە بڕیارێكی ئاسایی دانا و بە هیچ شێوەیەك دژی ئەم بڕیارە نەوەستا، بەڵام هەندێك تێبینی بچووكی لەسەر بڕیارەكە هەبوو، سەرپەرشتیارانی فیلمەكەش لەسەر داوای كۆمەڵەكە و بە پشت بەستن بە تێبینییەكانیان پۆستەرەكەیان بەشێوەیەك گۆڕی كە رەزامەندی لەسەر بڵاوكردنەوەی بدات و تێیدا ئیڤا بە جلێكی سپی تەنكەوە دەردەكەوێت. ئیڤا لە بەرامبەر گۆڕینی پۆستەرەكە هیچ كاردانەوەیەكی نەبوو، ئەوەی سەیر بوو دوای ئەوەی سەیری پۆستەرە كۆنەكەی كرد وتی: من رێز لە بڕیارەكەیان دەگرم، بەڵام وابزانم پۆستەرەكە رووت نەبوو تاكو بڵاو نەكرێتەوە وەك رایانگەیاند تەنیا ئەوە نەبێ هەندێك سەرنجڕاكێش بوو ئەویش زۆر ئاسایی بوو بەلای منەوە، زۆر شتی دیكە هەیە جگە لە پۆستەرەكە كە بانگهێشتە بۆ توندوتیژی باس ناكرێ، بەڵام باس لە وروژاندن دەكرێت لە پۆستەرێك كە هەموویشی وانییە، من پۆستەرەكەم بە دڵ بوو، بەڵام نازانم خەڵكی تووشی شۆك كردووە یان نا، بەڵام نامەوێ كەس بێزاربكەم.