سۆزان نەجمەدین لە مردن رزگاری بوو

سۆزان نەجمەدین لە مردن رزگاری بوو
لەكاتی گەڕانەوەی لە كوێت بۆ بەیروت ئەو فڕۆكەی كە سۆزان نەجمەدینی ئەستێرەی سوری تێدا بوو، لە رێگادا تووشی رووداوێكی سروشتی هاتن و زۆری نەمابوو فڕۆكەكە بكەوێتە خوارەوە. لەم بارەیەوە سۆزان رایگەیاند كە رووداوەكە زۆر ناخۆش بوو و زیرەكی و لێهاتوویی تیمی فڕۆكەكە بووە هۆی رزگار بوونیان و گەیشتنیان بۆ بەیروت بە سەلامەتی، سۆزان لە لێدوانێكیدا بۆ گۆڤاری (هی) وتی: من سەلامەتم سوپاس بۆ خوا، هەرچەندە ساتێكی ناخۆش بوو، بەڵام هیچ كاتێك زەردەخەنە لەسەر لێوم دوور نەكەوتەوە، چونكە بڕوای تەواوم بە قەزا و قەدەر هەیە.
سۆزان هەروەها وتی: زۆر خۆشحاڵم بەوەی ئەندامی لیژنەی دادوەرانی (مۆركس دۆر) م، چونكە گرنگییەكی زۆری پێدەدرێت لەلایەن هەموو ئەستێرەكانی سینەما و تەلەفزیۆن و میدیاكانەوە. لەلایەكی دیكەوە لە هەمان دیمانەدا سۆزان باسی لە پەیوەندیی نێوان خۆی و هاوسەرەكەی كرد و بە پەیوەندییەكی زۆر باشی وەسف كرد و خۆی بە بەختەوەر زانی لە ژیانی هاوسەرێتیدا، لەم بارەیەوە سۆزان دەڵێ: من زۆر بە ختەوەرم لە ژیانی هاوسەرێتیمدا لەگەڵ منداڵ و هاوسەرەكەمدا، زۆر جار سەرقاڵی گفتوگۆی سیاسین، چونكە ئێستا لە ناوچەكەی ئێمە سیاسەت بووەتە نان و ئاو و هەموو كەسێك ناچارە باسی سیاسەت بكات، هەر ئەمەش وایكردووە كە بیروبۆچوونی سیاسیمان یەك نەبێت بەڵكو زۆر جیاوازیشە، بەڵام ئەمە هیچ كاریگەریی بەسەر ژیانی خێزانیمەوە نییە، چونكە هەردووكمان رێز لە بیروباوەڕی یەكتری دە گرین و بە هیچ شێوەیەك دەست ناخەینە نێو ژیانی تایبەتی یەكترییەوە و خۆمان زۆر بە بەختەوەر دەزانین.
Top