نورگول: خۆشەویستی گندۆرەیە

نورگول: خۆشەویستی گندۆرەیە
خانمە ئەكتەری ناوداری توركی نورگول ئیشیلجای كە بە (یاسەمین) ناسراوە رەتی كردەوە كەوتبێتە داوی خۆشەویستیی پیاوێكی بە تەمەن كە هاوسەر و چەند منداڵی هەیە و ئەم پروپاگەندەیە بە كارێكی بێزاركەر و ناخۆش و زەحمەت لە رووی دەروونی و سۆزدارییەوە وەسف كرد و سەرسوڕمانی خۆی لە بڵاوكردنەوەی ئەم جۆرە پروپاگەندانە دەربڕی كە هیچ سوودێكی نییە.
نورگول لەم بارەیەوە وتی: هیچ كەسێك نازانێت كەی و چۆن و لەگەڵ كێ دەكەوێتە داوی خۆشەویستییەوە، بەڵام من بە راستی نازانم، چونكە ئەمە لەگەڵ من رووی نەداوە و باوەڕیش ناكەم رووبدات، بە راستی ئەم پروپاگەندە منی بێزار كرد لەرووی دەروونییەوە، وا هەست دەكەم خەڵك هەموو جۆرە یەكتر ناسین و پەیوەندییەك بە خۆشەویستی دەزانن.
لەلایەكی دیكەوە نورگول وتی: دوای جیابوونەوەم لە جیم ئۆزیری هاوسەرم، ئێستا پەیوەندیمان زۆر باش و بەهێزە و یەكێكە لە نزیكترین هاوڕێكانم هەر واش دەمینێتەوە، چونكە لەو بڕوایەدا نیم هەستی رێز گرتنی نێوانمان بگۆڕێت، من متمانەی تەواوم پێی هەیە، بۆیە كە كارێكی زۆرم هەبێت یاخود زوو نەگەڕێمەوە كوڕەكەی خۆم دەبەمە لای ئەو، چونكە جگە لەوەی كە باوكییەتی لەبەر من زۆر ئاگاداری دەبێت و دەیپارێزێت.
Top