له ساڵیادی حه‌سه‌ن زیره‌ك
حه‌سه‌ن زیره‌ك ده‌نگێكی زوڵال و خاوه‌ن ستایلێكی تایبه‌ت، به ده‌یان ئاوازی جیاجیای بۆ گۆرانییه‌كانی داناوه كه نیشانه‌ی كارامه‌یی و بلیمه‌تی ئه‌و هونه‌رمه‌نده نیشان ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك تا ئێستا خاوه‌نی زیاتر له 1300 گۆرانیی جیاجیایه كه تا ئێستاش هونه‌رمه‌ندان ده‌یڵێنه‌وه و هونه‌رمه‌نده گه‌نجه‌كان سوودی لێ وه‌رده‌گرن له به‌رهه‌مه‌كانیاندا، ته‌نانه‌ت به‌شێكی زۆریش له‌و هونه‌رمه‌نده گه‌نجانه لاسایی ستایلی گۆرانی وتن و ده‌نگی ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده گۆرانیبێژه‌ی كه له له‌دایكبوونییه‌وه تا ئه‌و رۆژه‌ی مرد، به‌بێ سه‌وادو خوێنه‌واری توانیی به‌هۆی زیاتر له هه‌زار گۆرانی و میلۆدی ستایل جیاوازه‌وه، ببێته رێچكه‌و ستایلێكی نوێی گۆرانی و مۆزیكی كوردی له هه‌موو ناوچه جیاوازه‌كانی كوردستاندا، ئه‌و له سه‌رده‌مانێكدا گۆرانی و ئاوازی چڕیوه، كه ته‌كنه‌لۆژیا و ئامێره‌كانی تۆماركردن به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا له پێشكه‌وتندا نه‌بوون، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له بنه‌مای سه‌ركه‌وتن و به ئه‌فسانه‌بوونی ئه‌م ده‌نگه ره‌سه‌نه‌ی گۆرانیی كوردی..
له به‌ره‌به‌یانی 24/6/1970دا هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ك كۆچی دوایی كرد دوای ئه‌وه‌ی گه‌نجینه‌یه‌كی هونه‌ری پڕی له دوای خۆی جێهێشت.
هه‌زاران سڵاو له گیانی