My Root چیرۆكی دارێكی ئه‌نفال كرا‌و
My Root كه له ده‌رهێنانی ئیبراهیم ره‌مه‌زان و به‌رهه‌مهێنانی شه‌هزاد بارزانییه به‌ر له چه‌ند رۆژێك له نمایشێكی تایبه‌ت له هۆڵی رۆیاڵ مۆڵ نمایش كرا، شه‌هزاد بارزانی به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمه‌كه ده‌رباره‌ی چیرۆكی فیلمه‌كه وتی: ئه‌م فیلمه به‌سه‌رهاتێكی راسته‌قینه‌ی دره‌ختێكه له گوندێكی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان دوای ئه‌وه‌ی له پرۆسه‌ی به‌دناوی ئه‌نفالدا ده‌بڕێته‌وه، دوای چه‌ندین ساڵ و گه‌ڕانه‌وه‌ی پاشماوه‌ی ئه‌نفالكراوانی گونده‌كه، داره‌كه سه‌ر له نوێ ده‌روێته‌وه و ئه‌و تاكه ئافره‌ته‌ی له یه‌ك خانه‌واده‌دا ته‌نیا خۆی ماوه‌ته‌وه دڵی خۆی به‌و داره ده‌داته‌وه و به هیچ شێوه‌یه‌ك رازی نابێت ببڕێته‌وه، ئێمه به باشمان زانی به‌سه‌رهاتی ئه‌م ئافره‌ته كه خۆی ته‌نیا له خانه‌واده‌یه‌ك ماوه‌ته‌وه و كه‌سوكاری ئه‌نفال كراون، مه‌به‌ستمان ئه‌وه بوو كه بۆ جیهانی روون بكه‌ینه‌وه كه ته‌نیا بارزان و بادینان و گه‌رمیان و بالیسان ئه‌نفال نه‌كراون به‌ڵكو سروشت و جوانی ئه‌و وڵاته‌ش ئه‌نفال كراوه و هه‌وڵی قڕ كردنی دراوه له‌لایه‌ن دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان.
شه‌هزاد ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه فیلمه‌كه له چه‌ند فیستیڤاڵێك به‌شداری كردووه له‌وانه دیداری چار و فیستیڤاڵێك له وڵاتی میسر و به نیازن له داهاتوودا بۆ چه‌ند فیستیڤاڵێكی دیكه‌ی جیهانی بینێرن به مه‌به‌ستی به‌شداری كردن و زیاتر گرنگی به به‌شداری كردن له فیستیڤاڵه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌ده‌ن، چونكه مه‌به‌ستیانه ئه‌م به‌سه‌رهاته زیاتر له ده‌ره‌وه ببینرێت و جه‌ماوه‌ری بیانی پێی ئاشنا بن، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وت كه به‌م نزیكانه نمایشێكی دیكه‌ی تایبه‌تی فیلمه‌كه له شاری هه‌ولێر ده‌كرێت به به‌شداری هونه‌رمه‌ندان و سینه‌ماكارانی كورد.