برۆس ویلس بۆچی مه‌راكشی هه‌ڵبژارد؟
گۆڤاری (شوبیز)ی سینه‌مایی ئه‌مریكی رایگه‌یاند دوای ئه‌وه‌ی برۆس ویلس ئاشنای جوانی و سروشتی سیحراوی ئه‌م وڵاته بوو زۆر سه‌رنجی راكێشا ئه‌مه‌ش هانده‌رێكی باش بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته هه‌ڵبژێرێت بۆ وێنه‌گرتنی پرۆژه‌ی فیلمه نوێیه‌كه‌ی.
گۆڤاره‌كه ئه‌وه‌شی راگه‌یاند ئه‌م فیلمه كه له ده‌رهێنانی بیری ویسلۆن و ئیمێ وینیره، باس له كچێكی هه‌رزه‌كار ده‌كات، خاوه‌ن به‌هره‌یه‌كی زۆره له بواری گۆرانی وتن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له كابۆلی پایته‌ختی ئه‌فغانستان ده‌ژیت ناتوانێت به‌هره‌كانی ده‌ربخات هه‌رچه‌نده یه‌كێكه له خه‌ونه دێرینه‌كانی .