سینه‌مای كوردی به‌شداری له‌ فیستیڤاڵی فاس ده‌كات

سینه‌مای كوردی به‌شداری له‌ فیستیڤاڵی فاس ده‌كات
شه‌یما عه‌بدوڵا سه‌رۆكی فیستیڤاڵی (فاس)ی سینه‌مایی بۆ كورته‌ فیلم رایگه‌یاند سینه‌مای كوردی وه‌ك میوانی شه‌ره‌ف به‌شداریی له‌ یه‌كه‌م خولی فیستیڤاڵه‌كه‌دا ده‌كات كه‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی ئاب ده‌ستپێده‌كات.
شه‌یما عه‌بدوڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ سه‌ركه‌وتنی فیلمی كوردی له‌ فیستیڤاڵه‌كانی پێشوو له‌ وڵاتی مه‌غریب، هۆكارێك بوو بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه‌ سینه‌مای كوردی به‌ ره‌سمی بانگهێشت بكرێته‌وه‌ بۆ بۆ به‌شداریی كردن له‌ خولی یه‌كه‌می فیستیڤاڵی فاس، ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌ كه‌ ئاماده‌بوونی سینه‌مای كوردی له‌م فیستیڤاڵه‌دا هه‌نگاوێكی نوێ و بوێرانه‌یه‌ له‌ بواری داهێنانی سینه‌مایی له‌ وڵاتی مه‌غریب.
Top