روونكردنه‌وه‌یه‌ك له لیژنه‌ی باڵای یه‌كه‌م فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی سینه‌مایی هه‌ولێر
ئه‌وه بوو له 31/5 فیستڤاڵه‌كه بۆ ماوه‌ی 4 رۆژ به‌رده‌وام بوو، ئێمه ناڵێین فیستیڤاڵه‌كه كه‌موكوڕی نه‌بوو، نه‌خێر كه‌موكوڕی هه‌بوو و ئێمه‌ش دان به‌وه داده‌نێین و به جددیش بیر له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه له ساڵانی داهاتوو ئه‌و هه‌ڵانه دووباره نه‌بنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی داخه ئێستا هه‌ندێك له میدیاكان سه‌نگه‌ریان له فیستیڤاڵه‌كه گرتووه و ته‌نیا باس له‌لایه‌نه سلبییه‌كانی ده‌كه‌ن كه له نووسین و راپۆرته‌كانیان به ئاشكرا دیاره ئه‌وه‌نده‌یی مه‌به‌ست شكاندن و بێ ئومێد كردنه ئه‌وه‌نده مه‌به‌ستیان ره‌خنه‌ی بونیاتنه‌ر نییه، بۆ نموونه لە یەكێك لە گۆڤارە كوردیەكاندا دا، چەندین بابەت لەبارەی فستیڤاڵی نێودەوڵەتی سینەما لە هەولێر تەرخان كرابوو، تەنانەت بەشێكی زۆری ئەم گۆڤارە تەنها باسكردنی ئەو فستیڤاڵە بوو و تەنها بە شێوەیەكی نێگەتیڤ كە بەهیچ شێوەیەك قابیلی قبووڵ نیە ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه نه‌ك ته‌نیا به‌شه هونه‌رییه‌كه‌ی هه‌موو به‌ڵكو به‌ش سیاسیی گۆڤاره‌كه‌ش بۆ لێدان له فیستیڤاڵ ته‌رخان كراوه، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌یان له‌به‌رچاو گرتێبێت ئەگەر ئێمە كارێكمان كردبێت وەكو هەنگاوی سەرەتا ئەگەر كەموكوڕیشی هەبێت، بێگومان چەند خاڵێكی ئیجابیشی تیادا دەبێت كە لەوانەشە بگاتە ئاستی خاڵی وەرچەرخان لە مێژووی سینەمای كوردی. لە دوو دیمانەی گرنگ لەگەڵ دوو كەسی گرنگ هەندێك شت سەرنجی راكێشاین : یەكەمیان لەگەڵ بەڕێز سولێمان عوسمان كونسوڵی ئەم وڵاتە لە هەولێر ئەوەی دیكەشیان لەگەڵ خانمه هونەرمەندی گەورەی میسڕی ئیلهام شاهین كە هەردووكیان لەمیانەی لێدوانەكانیاندا هەندێك شت بەدەردەكەوێت كە بەهەموو شێوەیەكەوە لە راستیەوە دوورە. كونسوڵی میسڕ لە هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەداوە كە فیستیڤاڵی سینەما لە هەولێر شكستی هێناوە و ئەوەی كرا كاریگەری خراپی بەسەر سومعەی هەرێمی كوردستان دەبێت، من لێرەدا پێمخۆشە ئەوە دووپات بكەمەوە كە ئێمە شكستمان نەهێناوە و قسەكانی جەنابی كونسوڵی میسڕی زوڵمێكی زۆر گەورەیە لە ئێمە و ئێمەش و ئەویش باش دەزانین سومعەتی هەرێم زۆر لەوە گەورەترە كە بەمشێوەیە باسی لێوە بكرێت. لەلایەكی دیكەشەوە هونەرمەندی خۆشەویست ئیلهام شاهین، لە لێدوانێكی كورتدا ئاماژەی بەوەدا بوو كە ڤیزای بۆ دابین نەكرابوو بۆیە نەیتوانی بێتە هەولێر، بۆیە لێرەدا بە پێویستی دەزانم چەند رونكردنەوەیەكی پێویست لەمبارەیەوە بدەم:
1- بەڕێز كونسوڵی میسڕ ئەوەی نیشانداوە كە ئەگەر ئەو نەبوایە عەلی بەدرخان داخڵی هەولێر نەدەبوو، من ئێستا لیستێكم لایە لەگەڵ نوسراوێك بە ژمارەی لە بەرواری كە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە دەرچووە و دووپات لەسەر پێدانی ڤیزا بە ژمارەیەكی زۆری هونەرمەندی عەرەب دەكات لە میسڕ و غەیری میسڕیش تەنانەت لەو شەوەی كە عەلی بەدرخان و ژمارەیەك لە هونەرمەندانی میسڕی گرفتیان لە فڕۆكەخانە هەبوو تاكاتێكی درەنگ لە فڕۆكەخانە بووم.
2- من نازانم لەبەرچی هونەرمەندی میسڕی ئیلهام شاهین دەڵێت من ڤیزام وەرنەگرتووە، لەكاتێكدا كە هەموو ئەوانەی لەگەڵمدا كار دەكەن پاسپۆرت و ناوی ئەویان لە لیستی ڤیزای هونەرمەندان بینیوە لەوانەش سومەیە خەشاب و مستەفا شەعبان و ژمارەیەكی دیكەی هونەرمەندانیش، ئایا راستە خۆی ئەو قسەیەی كردووە؟
3- من پرسیار دەكەم، لەبەرچی تەنها هونەرمەندانی میسڕ ئەو بارودۆخەیان بەسەرهات؟ لەكاتێكدا هونەرمەندی سوری و لوبنانی و ئێرانی بەناوبانگ لە فیستیڤاڵەكەدا بەشداربوون و خۆیشم سەرپەرشتی هاتنە ژوورەوەیانم كرد لە فڕۆكەخانە، لەبەرچی تەنها هونەرمەندانی میسڕی ئەو گرفتەیان بۆ دروستبوو؟
4- بە هەموو پێوەرەكان و بە پێی یەكەمین ئەزموون، فستیڤاڵەكەمان سەركەوتنێكی باشی بەدەستهێنان لەچاو چالاكیەكانی دیكەی لەمجۆرە، تەنانەت بەهەموو كەموكوڕیەكانیشی دووپاتی دەكەمەوە كە ئێمە توانیمان كارێكی وا بكەین زۆربەی هونەرمەندانی میوان خوازیار بن جارێك و دوو سێی دیكە سەردانی كوردستان بكەن، بۆیە هیوادارم كاتێك راستی مەسەلەكان دەركەوتن، هەریەك لە ئێمە خاوەنی قسەی خۆی بێت و دووپاتیشیدەكەمەوە هیچ كاتێك درێغی لە ڕێوشوێنی یاسایی ناكەین.
5- ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خۆیان به خه‌مخۆری سینه‌ما ده‌زانن و بێ ئه‌وه‌ی زانستیانه بیر بكه‌نه‌وه دێن ئێمه له‌گه‌ڵ فیستیڤاڵه‌كانی ئۆسكار و كان به‌رارورد ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه خۆی له خۆیدا بێ ئاگاییان نیشان ده‌دات له هه‌مان كاتدا زوڵم له ئێمه و له خۆیان و له كان و ئۆسكاریش ده‌كه‌ن.
6- لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم كه ئاماژه به‌وه بكه‌م ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له فیستیڤاڵه‌كه و له ئێستاشه‌وه خۆمان ئاماده ده‌كه‌ین بۆ خولی داهاتوو و به دڵنیاییه‌وه سوود له هه‌موو ئه‌و هه‌ڵه و كه‌موكوڕیانه وه‌رده‌گرین كه هه‌بوون و هه‌وڵ ده‌ده‌ین به هیچ شێوه‌یه‌ك دووباره نه‌بنه‌وه.
7- سە بارە ت بە رەخنەی بەشێك لە سینەما كارانی هەرێم كە فیستیڤاڵە كە بە خراب و دژی سینەمای كوردی لە قەلەم دەدەن , من لێرە دا پرسیارێك ئاراستەی ئەو كەسانە دەكەم كە كەسانی دیارن , ئایا ئێوە كە دەڵین لە هەمو جیهان فیستیڤاڵی سینەمای دەبێت حكومەت بكات ئەی بو ئێوە هیندە ساڵە فیستیڤاڵیكی لەمە گەورە تر و سەركەو تو تر تان ئەنجام نە دە دا , بوچی كە ئیمە وەك كەرتی تایبەت هاتینە پێشەوە و ئیوە ئە و كات رەخنە دەگرن و داوا دەكەن فیستیڤالەكە نەكرێت و نا یاسایی , من لێرە دا ئەمە دوپات دەكەمەوە , فیستیڤاڵەكەمان یاسیای یە ئەگەر سەیری فیستیڤالەكانی جیهان بكەین بە كان و ئوسكار و سەدان فیستیڤالی سینەمای هەمویان كەرتی تایبەت دەی كات نەك حكومەت و بەرێوە بەرایەتی سینەما! ئیمە تەنها پشتگیری مەعنەوی حكومەتمان وەرگرتوە ئەوی تر بە پالپشتی كەرتی تایبەت و سپونسەر بویە , وە ئەمە لە هەمو دونیاش هەیە كە كومپانیایەك پروژەیەك پێشكەش دەكات بو كارێكی هونەری حكومەت مولەتی پێ دەدات و پالپشتیش دەكات جگە لەوەی پروژەیەك بێت بو ناساندنی هەرێم و كوردستان كە ئیستا هەولیر پایتەختی گەشتیاریە وە پێویستی بەم جورە چالاكیانەیە كە بە رائی ئیمە فیستیفالێكی زور سەركەوتوانە بو , بوچی هیچێك لە میوانان رەخنەی لە فیستیڤال نەگرت هەمویان سەر سامی ئەوە بون و دەست خوشیان لە ئێمە كرد كە یەكەمین فیستیڤال بەم شێوازە بەبێ كیشە بەرێوە چو ,
هیوادارم بو سالی داهاتو بتوانین تەواوی بەلێنەكانمان بگەینن و ئەوانەی لە بیری ئیمە دان بتوانین بەژداریان بە دووەمین فیستیڤاڵی هەولێر نێودەولەتی فیلم بكەین , بێگومان تەواوی تواناماندەخەینە بەر بۆ ئەوی سالیداهاتوو باشترین بێت , وە بتوانین هەمو سینەماكارانی كورد بەژدار بكەین بە بێ جیاوازی ,
ئیمە لە دانوستاندن داین بو سالانی داهاتو لە گەڵ یەكێك لە فیستیڤاڵەكانی ئەمریكا رێك كەوین بو ئەوەی لە سالانی داهاتو بە هەماهەنگی هەردو لا كار لە سەر فیستیڤال بكەین وە لە فیستیڤالەكەیان دا بە شێوەیەكی گشتی بایەخ بە هەولێر و فیستیڤاڵی سینەمای بكرێت .
8- زۆر سوپاسی هه‌موو ئه‌و رۆژنامه‌نووس و رۆژنامه و گۆڤار و كه‌ناڵه ناوخۆیی و بیانی و ئاسمانی و لۆكاڵییه‌كان ده‌كه‌ین كه رووماڵی فیستیڤاڵه‌كه‌یان كرد و به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و بێلایه‌نانه ره‌خنه‌ی بونیاتنه‌ر و زانستی‌یان له فیستڤاڵه‌كه گرت كه سوودی زۆری به ئێمه گه‌یاند، له هه‌مان كاتدا ئه‌و له به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌زگایانه بێده‌نگ نابین كه به ناحه‌ق و داخ له دڵانه كه‌وتنه هێرش كردنه سه‌ر فیستیڤاڵه‌كه و ته‌نیا مه‌به‌ستیان شكاندنی فیستیڤاڵ بوو بلانیکی بیشوه خته هه بو .
شڤان جەمیل
سەرپەرشتیاری لیژنەی باڵای فستیڤاڵی نێودەوڵەتی سینەما لەهەولێر