مادلین مه‌ته‌ر ئاماده‌یه‌ ببێته‌ هاوسه‌ری نیمار

مادلین مه‌ته‌ر ئاماده‌یه‌ ببێته‌ هاوسه‌ری نیمار
كچه‌ گۆرانیبێژی لوبنانی مادلین مه‌ته‌ر سه‌رسامی خۆی به‌ ئاستی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین و هۆڵه‌ندا ده‌ربڕی له‌ مۆندیالی، به‌ڵان خۆشه‌ویستی خۆیشی بۆ نیماری ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل نه‌شارده‌وه‌.
مادلین ده‌رباره‌ی یارییه‌كانی جامی جیهانی و ئه‌و یاریزانه‌ی خۆشی ده‌وێ وتی: بێگومان باشترین و خۆشه‌ویستترین یاریزان لای من نیماره‌ و ئاماده‌م هه‌ر ئێستا ژیانی هاوسه‌رێتی له‌گه‌ڵ پێك بهێنم.
مادلین، به‌ڵام به‌ وردی سه‌یری هه‌موو یارییه‌كانی مۆندیال ده‌كه‌م، چونكه‌ تاموچێژێكی تایبه‌تی هه‌یه‌ و زۆر جار وام لێده‌كات واز له‌ گۆرانی وتن بهێنم بۆ چێژ وه‌رگرتن له‌ یاریه‌كان، هه‌روه‌ها زۆریشت توڕه‌ و په‌ست ده‌بم كاتێك ده‌بینم یاریزانێك ده‌رفه‌تێكی مسۆگه‌ری گۆڵ تۆمار كردن له‌ ده‌ست ده‌دات.
Top