ئۆتۆمبێلهكهی ئهنجلینا جۆلی لە كوردستانه
ههروهها له زۆربهی پیشانگاكانی لاندرۆڤهردا بهشداری بكات بهگوێرهی توانا وههبوونی كات، ئێستا ئهو ئۆتۆمبێله تایبهت و خۆشهویستهی ئهنجلینا له شاری ههولێر ههیه دوای ئهوهی كۆمپانیای سەردار بۆ بریكارنامەی بازرگانی، بریكاری سەرەكیی كۆمپانیاكانی رێنج رۆڤەر لە هەرێمی كوردستان و عیراق، لە ئاهەنگێكی تایبەتدا لە هۆڵی پێشانگای (جاگوار لاند رۆڤەر) لە شاری هەولێر، ئۆتۆمبێلی رێنج رۆڤەری ویل پانی نمایشی كرد.
ئاهەنگەكە مۆركێكی بەریتانیی پێوە دیاربوو لە رێگەی پاسەوانی شاهانە و راگەیاندنی بەریتانی، كە هەلی بۆ ئامادەبووان رەخساند لە نزیكەوە چاویان بە ئۆتۆمبێلی رێنج رۆڤەر-ی ویل پان بكەوێ، لە رێگەی نمایشێكەوە كە بە یەكێك لە شكۆدارترین ئۆتۆمبێلەكانی پاڵنەری چوارینی (4x4)ی شكۆدار لە لاند رۆڤەر دەژمێردرێت تا ئێستا.
"هێمای لاند رۆڤەر مێژوویەكی دێرینی هەیە لە ناوچەكەدا، ئێمە دڵنیاین كە ئۆتۆمبێلی رێنج رۆڤەر-ی ویل پان پێش پێشبینییەكانی كڕیاران دەكەوێت بە داهێنانە جیاوازەكەی و ئەو ئەدایەی كە بێ سنوورە".
بۆ دامركاندنەوەی زیاتری كێش، دیزاینە تازەكەی بەشی كەلوپەل هەڵدەستێ بە زیادكردنی رووبەری دیاریكراو بۆ ژێر پێیەكان لە بەشی پشتەوەی ئۆتۆمبێلەكە بە رێژەی 186 ملیمەتر، هەروەها توانای راستكردنەوەی چەمانەوەی كوشنەكان بە 17 پلە پەرەپێدەدات، واتە زیاتر بە 8 پلە لە 9 پلەكانی چەمانەوە لە ئۆتۆمبێلە دەوڵەمەندكراوەكان بە ژمارەی پێوانەیی ویلی پان. سەرباری دابینكردنی پشتێنی كوشنەكانی جێبەجێكار لەسەر ئاستێكی زۆر بەرز لە حەوانەوە و رووبەردا. هەروەها دیزاینە نوێیەكە پارێزگاریی لە سەقفە تاریكە جیاوازەكە و شێوە تایبەتمەندەكەی ئۆتۆمبێلی رێنج رۆڤەر كرد بۆ مسۆگەركردنی راستەوخۆ ناسینی ئەو زیادكردنە لە خێزانی رێنج رۆڤەر.
تەكنۆلۆجیای راكێشانی كوشنی سەرنشین، راكێشانی كوشنی پێشەوە بۆ دابینكردنی رووبەر و حەوانەوەی زیاترە. هەروەها بۆ پەرەپێدانی ئاستی حەوانەوەیە، دابینكردنی كوشن یاخود كورسیەكی تایبەتی لە بەشی دواوەی ئۆتۆمۆبێلەكە بۆ كەسانی تایبەتی و بەڕێوبەرەكان، ئۆتۆمبێلە ویل پانەكە بە لەزگەی تاریك بۆ دەرگاكانی لاتەنیشت و سەقفی پانۆڕامای ستاندارد و سەندوقێكی فراوانتر دەوڵەمەند كراوە. هەروەها مۆدێلەكانی رێنج رۆڤەر-ی ویل پان هەڵگری هێمای "L"ی تایبەتمەندە لەسەر رووە دیارەكانی دەرەوەیدا.
شایهنی باسه دوای نزیكەی 20 ساڵ، رێنج رۆڤەر جارێكی تر لەسەر ئاستێكی بەرز لە خۆشگوزەررانی، رووبەری ناوەوە و داهێنانی دروستكردن، ئۆتۆمبێلی ویل پان بەرهەم دەهێنێت .