لە‌ هەولیر گە‌ورە‌ترین ڤێستڤاڵی خێرخوازی ئە‌نجام دە‌درێت

لە‌ هەولیر گە‌ورە‌ترین ڤێستڤاڵی خێرخوازی ئە‌نجام دە‌درێت
مامۆستایە‌كی زمانی ئنگلیزی ناوی (مارك فرانسدۆرف)، لە‌ زانكۆی كوردستان-هەولێر، بیرۆكە‌ی سازكردنی فیستیڤالێكی موزیكی لە‌ كوردستان دانا. لە‌ سە‌رە‌تادا بریتی بوو لە‌ فیستیڤالێكی موزیكی بچوك لە‌ پاش تە‌واوبوونی ساڵی خوێندن بۆ قوتابیانی زانكۆ، و ئە‌و بڕە‌پارە‌ی بە‌ دە‌ست دە‌كە‌وێت دە‌چێت بۆ رێكخراوی خێرخوازی (ڕە‌وانگە‌). باش چە‌ند كۆبونە‌وە‌یە‌ك بە‌ چە‌ند لایە‌نێكی پە‌یوە‌ندیدار بڕیار درا كە ئە‌و‌ فیستیڤالە‌ گە‌ورە‌تر‌ بكرێت و بكرێت بە‌ فیستیڤالێكی ساڵانە‌، بریاری وایە ئەمساڵیش لە رۆژی 20/6/2014 لە گۆرەپانی زانكۆی كوردستان بۆ ماوەی یەك رۆژ لە كاتژمێر 7 ئێوارە ڤێستڤاڵەكە دەست بەكارەكانی بكات .
( مارك فراهنسدۆرف ) لە بارەی ئامانجی ئەنجامدانی ڤێستڤاڵەكە دەڵێت: ئامانجی سەرەكی ڤێستڤاڵەكە بۆ كاری خێرخوازییە، ئەمساڵیس بەشێك لە داهاتەكە تەرخان كراوە بۆ دەزگایەكی خێرخوازی بەناوی ( روانگە ) بەشێكی دیكەیشی تەرخان كراوە ئەو مندالانەی لە خوێندن دابراون ، ئێمە‌ دە‌مانە‌وێت ئە‌و فیستیڤالە‌ ببێتە‌ هۆی پێشخستنی بواری رۆشە‌نبیری و كە‌لتوری بۆ خە‌ڵكی كوردستان، و پشتگێریكردنی هونە‌رمە‌ندانی نوێ و تازە‌ پێگە‌یشتوو، و هێنانی هو‌نە‌رمە‌ندانی دە‌رە‌وە‌ بۆ كوردستان بۆ بە‌شداریكردن لە‌م فیستیڤالە‌ ، و هەروە‌ەا (ستە‌یج) ئامادە‌دە‌كە‌ین بۆ بە‌شداربووان، و دە‌بێتە‌ هۆی خۆشی و شادی بۆ هونە‌رمە‌ندان و بە‌شداربووانی فیستیڤال! فیستیڤال پێكدێت لە‌ موزیكی كلاسیكی، و فلكلۆری،جاز، ڵۆب، رۆك و هەروەها دی جەی. هەروەها ئێمە‌ دە‌مانە‌وێت گە‌شە‌ بە‌ بواری موزیك بدە‌ین لە‌ كوردستان، و گوێگرتن لە‌و موزیكانە‌ی كە‌ پێشتر خە‌لكی كوردستان گوێیان لی نە‌بووە یاخود بە‌ هەڵە‌ لە‌و موزیكانە‌ تێگە‌یشتوون.
سە‌بارە‌ت بە‌ هونە‌رمە‌ندانی بە‌شداربوو مارك گوتی چەندین هونەرمەند بەشدارییان لە ڤێستڤاڵە دەكەن لەوانە ( عەزیز وەیسی، لێ دینی گولتیكن ، روزبە ، ئۆركسترای كوردستان ، DJ Roshbin ، DJ Sinbad ، Admiral MJ – hip hop artist ، Gropi Dark Phantom ، The Darkness of the Night ، Karwan Bass u gropi Jazzakayi ، Kardokh –gropi felokluri kurdi eran (Sina Najafi) ، )
Top