عولا: من له‌ غاده‌ و سومه‌یا سه‌رنجڕاكێشترم

عولا: من له‌  غاده‌ و سومه‌یا سه‌رنجڕاكێشترم
له‌ میانه‌ی به‌رنامه‌ی (نورت) كه‌ خانمه‌ هونه‌رمه‌ند ئه‌روا پێكشه‌شی ده‌كات و عولا غانمی كچه‌ ئه‌كته‌ری میسری میوانی به‌رنامه‌ بوو، چه‌ندین پرسیاری جۆراوجۆر ئاراسته‌ی عولا كران.
یه‌كێك له‌ پرسیاره‌كان ده‌رباره‌ی سه‌رنجڕاكێشترین و روژێنه‌رترین ئافره‌تی هونه‌رمه‌ند بوو، به‌ر له‌وه‌ی عولا وه‌ڵام بداته‌وه‌ یه‌كێك له‌ ئاماده‌بووان كه‌ ئه‌ویش میوانی به‌رنامه‌كه‌ بوو یه‌كسه‌ر وتی: هند رۆستم، به‌ڵام ئه‌روا سور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ عولا خۆی وه‌ڵام بداته‌وه‌ و ئه‌م جاره‌یان پێی گوت: ئایا غاده‌ عه‌بدولرازق وروژێنه‌رتره‌ یان سومه‌یا ئه‌لخه‌شاب یان عولا غانم، ئه‌م جاره‌یان عولا به‌ بڕوایه‌كی ته‌واوه‌وه‌ وتی: من له‌ سومه‌یا و غاده‌ سه‌رنجڕاكێشترم.
Top