فیستیڤاڵی سینه‌مایی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به كۆتا هات
ئێواره‌ی رۆژی 3/6/2014 له ئاهه‌نگێكی قه‌شه‌نگدا كه له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا له هه‌ولێر رێكخرا بوو، به ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی زۆر و هونه‌رمه‌ندان و هه‌وادارانی هونه‌ری حه‌وته‌م، یه‌كه‌م فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی سینه‌مایی هه‌ولێر كۆتایی هات.
له ئاهه‌نگه‌كه‌دا كه به‌ڕێزان تاهیر عه‌بدوڵا جێگری پارێزگاری هه‌ولێر و فه‌وزی ئه‌تروشی جێگری وه‌زیری رۆشنبیری عێراق و ژماره‌یه‌كی زۆر له هونه‌رمه‌ندان كوردی هه‌موو پارچه‌كان و سینه‌ماكارانی ئێران و توركیا و وڵاتانی عه‌ره‌بی و كه‌سایه‌تی ناوداری تورك ئیسماعیل بێشكچی ئاماده بوون، تاهیر عه‌بدوڵا به ناوی پارێزگای هه‌ولێره‌وه وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تێیدا سه‌ره‌تا به خێرهاتنی ئاماده‌بووانی كرد به‌تایبه‌تی ئه‌و میوانانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان هاتبوون و هیوای خواست كه كاتێكی خۆشیان له كوردستان به‌سه‌ر بردبێت.
تاهیر عه‌بدوڵا له درێژه‌ی وته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌وان وه‌ك پارێزگا پشتگیری له هه‌موو چالاكییه‌كی هونه‌ری ده‌ده‌ن كه ببێته هۆی پێشخستنی هونه‌ری له‌و شاره و ببێته مایه‌ی ناساندنی زیاتری ئه‌م شاره به جیهان له هه‌مان كاتدا له رێگای ئه‌م چالاكیانه خزمه‌ت به هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندانی خۆمان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن زیاتر سوود له ئه‌زموونی گه‌لان وه‌ربگرن له بواره جیاجیاكانی هونه‌ردا له هه‌مان كاتدا هونه‌رمه‌ندانی خۆیشمان له رێگای ئاڵۆگۆڕی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان رووی گه‌شی ئاوه‌دانی و پێشكه‌وتنی كوردستان له هه‌موو بواره‌كانی ژیان به جیهان رابگه‌یه‌نن، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا سینه‌ما رۆڵێكی گرنگ ده‌بینێت و ده‌توانێت ئه‌زموون و چیرۆكی سه‌ركه‌وتنی كوردستان وه‌ك خۆی بگوازێته‌وه.
جێگری پارێزگاری هه‌ولێر هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه رێگای هه‌زار به هه‌نگاوێك ده‌ست پێده‌كات و ئه‌سته‌مه هیچ كارێك بێ كه‌موكوڕی بێت، بۆیه له هه‌ر كه‌موكوڕییه‌ك ئه‌گه‌ر هه‌بووبێت داوای لێبوردن ده‌كه‌ین و هیوادارین له خوله‌كانی داهاتووی فیستیڤاڵه‌كه ئه‌م كه‌موكوڕیانه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌بووبن و نه‌هێڵرێن و فیستیڤاڵه‌كه پێشكه‌وتنی زیاتر به خۆیه‌وه ببینێت له هه‌موو روویه‌كه‌وه.