مونا واسف له‌ هه‌ولێر هه‌واڵی مردنی خۆی به‌ درۆ خسته‌وه‌

مونا واسف له‌ هه‌ولێر هه‌واڵی مردنی خۆی به‌ درۆ خسته‌وه‌
به‌ر له‌ چه‌ند رۆژێك هه‌واڵی مردنی خانمه‌ ئه‌ستێره‌ی سینه‌ما ودرامای سوری به ره‌چه‌له‌ك كورد مونا واسف له‌ چه‌ند میدیایه‌كی عه‌ره‌بی بڵاوكرایه‌وه‌، ئه‌و كاتیش مونا له‌ شاری هه‌ولێر بوو وه‌ك ئه‌ندامی لیژنه‌ی دادوه‌ری فیستیڤاڵی سینه‌مایی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، به‌ڵام له‌ هه‌ولێره‌وه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ی به‌ درۆ خسته‌وه‌.
له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا كه‌ به‌بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی فیستیڤاڵه‌كه‌ ساز كرابوو له‌ هۆتێل دیڤانی شاری هه‌ولێر، مونا واسف هه‌واڵه‌كه‌ی ره‌ت كرده‌وه‌ و زیاتریش ده‌رباره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ وتی: رۆژی پێنجشه‌ممه‌ كه‌ من گه‌یشتمه‌ له‌ چه‌ند شوێنێك ئه‌و هه‌واڵه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ و زۆر له‌ خزمه‌ و كه‌سه‌كانم پێیان زانی بوو له‌ هه‌مان كات ده‌یانزانی من له‌ هه‌ولێرم، ته‌نانه‌ت كوڕه‌كه‌م كه‌ له‌ ئه‌مریكا نیشت جێیه‌ په‌یوه‌ندی پێوه‌ كردم و له‌ ته‌ندروستی پرسیم، به‌ڵام هیچی تری پێ نه‌گوتم، دواتر لێره‌ ئه‌و هه‌واڵه‌یان پێ راگه‌یاندم گوایه‌ من مردووم.
مونا ره‌ت كرده‌وه‌ و وتی : من زۆر خۆشحاڵم كه‌ ئێستا له‌ شاری هه‌ولێرم و له‌ نزیكه‌وه‌ كاروانی ئاوه‌دان كردنی ئه‌م وڵاته‌ ده‌بینم و هیوادارم له‌م كاروانه‌ به‌رده‌وام بن و وڵات زیاتر پێش بكه‌ویت و به‌ پێكه‌نینه‌وه‌ هه‌واڵی مردمی خۆی ره‌ت كرده‌وه‌ و وتی: ئێستا گه‌ بگه‌ڕێمه‌وه‌ شام ده‌بێ له‌ پرسه‌ی خۆم ئاماده‌ بم
Top