كۆمپانیایه‌ك داوای 2 ملیۆن دۆلار له‌ پاریس ده‌كات

كۆمپانیایه‌ك داوای 2 ملیۆن دۆلار له‌ پاریس ده‌كات
كۆمپانیایه‌كی بازرگانی پێڵاو داوایه‌كی دژی پاریس هیلتۆنی ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی و میراتگری زنجیره‌ هۆتێله‌ به‌ناوبانگه‌كانی هیلتۆن به‌رز كرده‌وه‌ و تێیدا داوای بڕی دوو ملیۆن دۆلار وه‌ك قه‌ره‌بو له‌ پاریس ده‌كات ئه‌مه‌ش به‌هۆی سه‌رپێچی كردنی له‌ ناوه‌ڕۆكی ئه‌و رێكه‌وتننامه‌ی له‌ نێوانیاندا هه‌یه‌ پابه‌ندنه‌بوونی به‌و رێكه‌وتننامه‌یه‌ و به‌كارهێنانی بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆی.
له‌م باره‌یه‌وه‌ گروپی (Antebi Footwear)ی تایبه‌ت به‌ بازرگانی كردنی پێڵاو داوایه‌كی دژی پاریس بۆ دادگا به‌رز كرده‌وه‌ و به‌ پاشگه‌ز بوونه‌وه‌ له‌ ناوه‌ڕۆكی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی له‌ نێوانیاندا مۆر كراوه‌ تۆمه‌تبار كرد و له‌ بری ئه‌وه‌ی ریكلام بۆ به‌رهه‌مه‌كانی بكات، ریكلامی بۆ به‌رهه‌می كۆمپانیایه‌كی دیكه‌ی ركابه‌ریان كردووه‌ ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی زیانێكی زۆریان پێ بگه‌یه‌نێت.
ئه‌م داوایه‌ی كۆمپانیاكه‌ وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك هات دژی ئه‌و داوایه‌ی پاریس پێشكه‌شی كردبوو دژی كۆمپانیاكه‌ گوایه‌ كه‌ پابه‌ند نه‌بوون به‌ پێدانی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی پێویسته‌ به‌پێی گرێبه‌ستی نێوانیان وه‌ری بگرێت له‌ ساڵی 2007، به‌ڵام كۆمپانیاكه‌ پاریسی به‌ پروپاگه‌نده‌ كردن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كۆمپانیایه‌كی دیكه‌ی ركابه‌ری تۆمه‌تبار كرد ئه‌مه‌ش ته‌واو پێچه‌وانه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی و داوای لێكرد بڕی 2 ملیۆن دۆلار وه‌ك قه‌ره‌بو پێشكه‌ش به‌ كۆمپانیاكه‌ بكات، شایه‌نی وتنه‌ گرێبه‌ستی نێوان پاریس و كۆمپانیاكه‌ به‌رده‌وامه‌ تا كۆتایی ئه‌م ساڵه‌.
Top