ئه‌نجلیناش بیر له‌ سیاسه‌ت ده‌كاته‌وه‌

ئه‌نجلیناش بیر له‌ سیاسه‌ت ده‌كاته‌وه‌
خانمه‌ ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی جیهانی ئه‌نجلینا جۆلی له‌ دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه‌ كه‌ بیر له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ رۆژێك له‌ رۆژان وه‌ك زۆر له‌ ئه‌ستێره‌ سینه‌ماییه‌كانی دیكه‌ روو له‌ بواری سیاسه‌ت بكات، جا بۆ هه‌ر پۆستێك بێت گرنگ نییه‌، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ نوێ و نامۆ نییه‌ به‌ لایه‌وه‌ و زۆریش بیری لێكردووه‌ته‌وه‌.
ئه‌نجلینا له‌ دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ( ئای بی سی)ی ئه‌مریكی ئاشكرای كرد كه‌ ئاماده‌یه‌ له‌ هه‌ر كاتێكی گونجاودا بێت خۆی بپاڵێوێت بۆ هه‌ر پۆستێكی سیاسی ئه‌گه‌ر بیرۆكه‌ی خۆ پاڵاوتنی به‌ جددی وه‌ربگیرێت و بزانێت ئه‌و كاره‌ پێویسته‌، ئه‌نجلینا جۆلی كه‌ باڵیۆزی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌ بۆ كارباری په‌نابه‌ران له‌م باره‌یه‌وه‌ زیاتر وتی: ئه‌گه‌ر قه‌ناعه‌تم به‌وه‌ هه‌بوو كه‌ پێویسته‌ بچمه‌ نێو بواری سیاسه‌ته‌وه‌ ئه‌وا دا ئه‌م كاره‌ دواناخه‌م و خۆم ده‌پاڵێوم، به‌ڵام من دڵنیام كه‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ی نوێنه‌رایه‌تییان ده‌كه‌م جددین له‌وه‌ی من بتوانم ك سێكی چالاك بم له‌ بواری سیاسه‌تدا.
شایه‌نی وتنه‌ ئه‌نجلینا جۆلی به‌ كاره‌ مرۆییه‌كانی ناسراوه‌ له‌ سه‌ر ئاستی جیهان به‌تایبه‌تی له‌ بواری په‌نابه‌ران و به‌م دواییه‌ سه‌ردانی كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌ره‌ سوریه‌كانی كردووه‌ له‌ لوبنان و توركیا و ئوردن .
Top