به‌ختی تایلۆر پێچه‌وانه‌ بۆوه‌

به‌ختی تایلۆر پێچه‌وانه‌ بۆوه‌
ماوه‌یه‌كه‌ له‌ نێو ئه‌ستێره‌كانی هۆڵیۆد به‌رز كردنه‌وه‌ی سكاڵا و داواكاری له‌لایه‌ن كۆمپانیا بازرگانییه‌ جیاجیاكان دژی ئه‌ستێره‌ سینه‌ماییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو په‌ره‌ی سه‌ندووه‌ و خه‌ریكه‌ ده‌بێته‌ دیارده‌یه‌ك به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه‌ ریكلام بۆ كاڵاكانیان ده‌كه‌ن و پێشتر رێكه‌وتنیان هه‌یه و زۆربه‌ی سكاڵاكانیشیان له‌سه‌ر سه‌رپێچی كردنی بۆنده‌كه‌یان و پاره‌كه‌‌یه‌‌.
به‌م دواییه‌ كۆمپانیایه‌كی جلوبه‌رگی ئافره‌تان كه‌ ئه‌ستێره‌ی پۆپ سایلۆر سویفت ریكلامی بۆ ده‌كات، سكاڵایه‌كی دژی سویفت بۆ دادگا و به‌ سه‌رپێچی كردنی مافی موڵكایه‌تی كۆمپانیاكه‌ تۆمه‌تباری ده‌كات، كۆمپانیای (Lucky 13) تایلۆر تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی ناوی كۆمپانیاكه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی به‌كار ده‌هێنێت.
سویفت ژماره‌ 13 به‌ ژماره‌یه‌كی خۆشه‌ویست ده‌زانێت و تیشێرته‌كانی كۆمپانیاكه‌ له‌سه‌ریان نووسراوه‌ (Lucky 13) له‌ رێگای ئه‌نته‌رنێت، به‌ڵام رۆبیرت كلوتزلی خاوه‌نی ماركه‌ی بازرگانی (Lucky 13) كه‌ له‌ ساڵی 1991ه‌وه‌ هه‌یه‌ ده‌ڵێ: تایلۆر كاره‌كه‌ی ئێمه‌ی دزیوه‌، هه‌روه‌ها به‌وه‌ تاوانباری ده‌كات كه‌ به‌بێ مۆڵه‌ت وه‌رگرتن ئه‌م ماركه‌یه‌ی بۆمه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆی به‌كار هێناوه‌ ئه‌مه‌ش به‌ جۆرێك له‌ دزی داده‌نرێت و ده‌بێ دادگا مافی ئێمه‌ی لێ وه‌ربگرێته‌وه‌، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ تایلۆر به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌ڵامی ئه‌م تۆمه‌تبار كردنه‌ی نه‌دایه‌وه‌.
Top